مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكییهكانیدا، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا سه‌ید موسی مشاری به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان‌و، حاجی سالار مه‌خموری تێبینه‌ری ئه‌وقافی مهخمورو، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مهخمورو، به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی مهخمورو، مامۆستایانی ئاینی كه‌مپه‌كه، سه‌ر له به‌یانی 21/2/2011 به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د [دروودی خوای له‌سه‌ر بێت] له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، به هاوكاری لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی، كۆمه‌كی هه‌ندێك خانه‌واده‌ی كه‌مپی په‌نابه‌رانی قه‌زای مه‌خموری كرد.
شایه‌نی باسه به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی، له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا گوتی: ئێمه وه‌كو لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، هه‌موو كاتێك ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام له خزمه‌تی هاوڵاتیانی خۆمان دادهبینو، به‌تایبه‌تیش ده‌ڤه‌ری مه‌خمور، چونكه ده‌ڤه‌رێكی دابڕاو بووه له هه‌رێمه‌كه‌مان، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور، به‌ناوی خۆی و په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه، زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ ئه‌م كۆمهكهو، هاوخهمیهیان بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌كه.
|