راگه‌یاندنی لق:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایكبونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی (محمد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌م به‌رواری 15/2/2011 به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی كۆیه ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازكرد، كه تیادا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرسی لقهكهمانو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كۆیه وتاریان پێشكهشكردو، باسیان له كه‌سایه‌تی ئه‌م زاته‌و، په‌یامی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كرد.
شایانی باسه هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه له‌هه‌مان ڕۆژو ڕۆژانی دوایی‌و تائێستاش له‌مزگه‌وته‌كان ئه‌م یاده به‌رده‌وامی هه‌یه شاندی یه‌كێتی زانایان له سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كان ئاماده‌بوونی هه‌یه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ له ناوچه‌ی (سكتان)یش به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا وێڕای ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆری ناحیه‌كه، نوێنه‌ری حیزبی و حكومی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه بوون.
له ناوچه‌ی (ته‌ق ته‌ق)ی لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایانیش هه‌ڵسا به سازدانی ئاهه‌نگێك له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ته‌ق ته‌ق، كه‌به‌رپرسی حیزبی و حكومی و خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداربوون، ئاهه‌نگه‌كه به وتاری به‌رپرسی ناوچه‌و كارگێڕان و چه‌ند شیعر‌و سرودێك به‌كۆتا هات.
|