راگه‌یاندنی لق:
رۆژی 21/2/2011 به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی‌و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی دادگای قه‌زای شێخانیان كرد‌و، به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان دادگای ناوبراو و لقی یه‌كێتی زانایانی ناوچه‌كه كرا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه شه‌رعیه‌كانی شارۆچكه‌كه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز دادوه‌ر (به‌شار) خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌سه‌ردانی زانایانی ئایینی‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ زانایاندا كرده‌وه.
له‌رۆژی 22/2/2011 شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتۆچوی شێخانیان كرد‌و، له دانیشتنێكدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له هه‌وڵ‌و ماندووبوونی به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌یان، سینگفراوانی زیاتری پیاوانی پۆڵیسی هاتوچۆیان به‌رامبه‌ر به شوفێران‌و هاوڵاتیان گرنگ وه‌سف كرد‌و، باسیان له‌گرنگی هه‌بوونی ئارامی‌و ته‌بایی زیاتری ناوچه‌كه كرد‌و، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌راتی ناوبراو سوپاسی زانایانی كرد‌و، به‌ڵێنی ئاسانكاری‌و سینگفراوانی خۆیانیان دوپاتكرده‌وه له به‌رامبه‌ر گله‌یی و گازنده‌ی هاوڵاتیان.
|