راگه‌یاندنی لق:
رۆژی 15/2/2011به‌رامبه‌ر به 12ی ڕه‌بیعول ئه‌وه‌ل، له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به رزو پیرۆز ڕاگیرا
ئه‌مه‌و به ههماههنگیو به‌شداربوونی شاندی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی مهزنو جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، كه وێڕای خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئایینی وتاریان بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه‌و، ده‌ستخۆشیان له موسڵمانانی ناوچه‌كه كرد‌و، گێرانی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه‌و ئاماده‌بوونیان بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م یاده پیرۆزه به نیشانه‌ی وهفاداریو ئاینپهروهری گه‌لی كورد پێناسه‌كرد.
|