ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/2/2011 شاندێكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوو له دكتۆره رێزان سه‌رۆكی ده‌سته‌و كاك زه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هۆشیاری‌و راگه‌یاندنی ده‌سته، سه‌رۆكی ده‌سته باسی له رۆڵی زانایانی ئایینی كرد، كه هه‌میشه له وتاره‌كانیان هانی هاووڵاتیان ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان پاراستنی ژینگه‌ی به ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی دانا‌و، هه‌موو پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنیان له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازی هه‌ماهه‌نگی‌و ئه‌و كارانه‌ی له داهاتوودا بیكه‌ن كرا، به‌تایبه‌تی بۆ پاراستنی ئاو‌و پاكڕاگرتنی ژینگه‌و كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی راوكردن.
جێی باسه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی چالاكیه‌كان‌و ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
|