به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
[ وأطيعوا الله ورسوله ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم وأصبروا إن الله مع الصابرين ]
جه‌ماوه‌رى رِه‌نجدیده‌ى گه‌له‌كه‌مان . .
كاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان . .
رِێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى . .
سڵاوى خواتان لێبێت . . .
بیست سال به‌ر له ئێستا، رِژێمێك له‌سه‌ر دڵى ئه‌م خاك و نیشتمانه چۆكى دادابوو، به هیوا بوو تا دوا دڵۆپى خوێنى رِۆڵه‌كانى ئه‌م گه‌له و تا دوا گه‌ردیله‌ى خێر و بێرى ئه‌م نیشتمانه له‌سه‌ر دڵى ئه‌م خاك و نیشتمانه لانه‌چىَ و نه‌رِوا.
بۆیه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوارى داواكردنى مافه‌كان كرا و گوێیان لىَ نه‌گیرا تا ده‌نگى تۆم ناوىَ خۆشم ناوێى ئازادیم ده‌وىَ بڵندبووه‌وه ده‌سته‌كان رِاوه‌شێندران و په‌نجه‌كان وه‌ك نوكى قه‌ڵه‌م وه‌ك نوكى رِم ده‌ركه‌وتن.
تا ئه‌مرِۆژانه‌یان دروستكرد زۆر هاوار كپ كران زۆر خوێن رِژێنرا زۆر ده‌ست و په‌نجه له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌ردنه‌كان قرتێندران كه‌واته ئه‌م رِۆژانه گران به‌هان و گران به‌ده‌ست هاتون.
كه ئه‌م رِۆژانه به‌دى هاتن په‌نجه‌كان و ده‌سته‌كان ده‌ستخۆشیان لێكرا و به‌رز نرخێندران جا چ ئه‌و ده‌ستانه‌ى تێكۆشانى چه‌كدارى چ ئه‌و په‌نجانه‌ى قه‌ڵه‌م بوون چ ئه‌وانه‌ى كران به‌چاوى دوژمن‌دا.
دواتر ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه په‌رله‌مان و حكومه‌تیان دروستكرد كه ده‌بوو زۆر شت بكرایه و زۆر شتیش نه‌كرایه. به‌ڵام تێپه‌رِى.
ئێستاش ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه ئه‌و جه‌ماوه‌ره هاوار ده‌كه‌ن و ده‌سته‌كانیان رِاده‌وه‌شێنن په‌نجه‌كانیان بڵند كردۆته‌وه ده‌ڵێن چاكسازیم ده‌وىَ.
دواى هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌ڵێین:
هه‌ردوو سه‌ركرده با بێنه پێشه‌وه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى هه‌رێم كاره‌كان به‌ره‌و ئامانجه‌كانى جه‌ماوه‌ر به‌رن داواكانى جه‌ماوه‌ر بكرێته پرۆژه و جێبه‌جىَ بكرىَ و خه‌مى گه‌ل و ووڵات له‌هه‌موو خه‌مه‌كان گه‌وره‌تر بىَ و ده‌ڵێین جه‌ماوه‌رى گه‌ل بزانن ده‌نگى ئێوه‌ش له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و ئه‌زموونى كوردیدایه. هه‌ر زیانىَ له‌م ئه‌زموونه له‌دام و ده‌زگاكانى و دام و ده‌زگاى مه‌ده‌نى بكه‌وىَ برینێكه له‌جسته‌ى ئه‌م ئه‌زموونه ده‌كه‌وىَ زیانه بۆ گه‌ل و نیشتمان و بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌وره‌ت وه‌ستاون رِۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له‌ن براتانن گولَ بده‌ن له‌یه‌خه‌یان ده‌ستتان له‌سه‌ر سنگتان دابنێن تا هێور بن.
ئێوه‌ش رِۆڵه‌كانى گه‌ل پارێزه‌رانى سه‌رومال و ئاسایشى خه‌ڵك ئاگاتان لىَ بىَ ئه‌وانه‌ى به‌رامبه‌رتان هاوار ده‌كه‌ن براتانن برینداریان بكه‌ن ده‌بآ هه‌ر خۆتان خوێنیان پآ بده‌ن.
گه‌ر شه‌هیدبن ده‌بىَ وه‌ك رِێژوان و شێرزاد و سوركێو هه‌موومان بۆیان بگرین.
چاوه‌كانى مێژوو له‌هه‌موو رِۆژانىَ تیژتره با هه‌موو كه‌س له‌خه‌مى گه‌ل و نیشتماندا بێت و هیچى تر.
[ وقل أعملوا فسيرى الله عملكم ورسوله والمؤمنون ]
قسه‌ى پۆشته و په‌رداخ خه‌ڵك لێى بێزار بووه خواى گه‌وره‌ش هه‌رده‌م نه‌یویستوه
[ يا أيها الذين آمونا لم تقولون ما لا تفعلون كبر مقتا عند الله أن تقولوا ما لا تفعلون ]
ئیمامى عومه‌ر (ر - خ) ده‌فه‌رموىَ: خێر له ئێوه‌دا نیه كه نه‌یڵێن و خێر له ئێمه‌شدا نیه كه نه‌یبیستین.
ئێمه ووتمان ماوه ئێوه گوێى لێ‌بگرن.
[ فبشر عباد الذين يستمعون القول فيتبعون أحسنة أولئك الذين هداهم الله وأولئك هم أولوا الألباب ]
یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان
لقى سلێمانى
24 / 2 / 2011 |