په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
[ۆمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِڵی اللَّهِ ۆعَمِڵ صَالِحًا ۆقَاڵ إِنَّنِی مِنْ الْمُسْلِمِینَ ]
هه‌موو مرۆڤێك كه خودا دروستی كردوه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ، كۆمه‌ڵێك مافی پێ به‌خشراوه بۆ كه‌س نیه لێی قۆرخ بكات یان به سه‌ده‌قه پێی ببه‌خشێت ئه‌ویش مافی ژیان وبیركردنه‌وه‌و راده‌ربڕێن ودیاری كردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕی كه بڕوای پێیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه بزانێت كه سنوری ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی سنوری به‌رامبه‌ر كۆتایی دێت، وه‌ك زانراوه بۆ هه‌ر ئومه‌تێك خودای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌می خۆی ئاشنا بكات به زاتی خۆی وله‌گه‌ڵ دیاری كردنی ماف وئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر [ۆمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلاَّ بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِیُبَیِّنَ ڵهُمْ فَیُضِلُّ اللَّهُ مَنْ ێشَا‌ءُ ۆێهْدِی مَنْ ێشَا‌ءُ ۆهُۆ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ].
كۆتا په‌یامی خودا به ناردنی محمد (درودی خودای له‌سه‌ر بێت) هات، ئه‌ویش به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو گشتگیره تاوه‌كو بتوانێت وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی سه‌رده‌م بداته‌وه به‌م پێیه‌ی كۆتا په‌یامه. ئامانجیش تێیدا به‌خته‌وه‌ری وسه‌رفرازكردنی مرۆڤه ئه‌ویش به‌دیاری كردنی نه‌گۆڕه‌كان و واڵاكردنی گۆڕاوه‌كان تاوه‌كو عه‌قل ئه‌سپی خۆی تێدا تاو بدات ومرۆڤه‌كان كاروباری خۆیان به‌خۆیان به‌رێوه‌ببه‌ن ورێكی بخه‌ن، به‌پێ هه‌ل ومه‌رجی خۆی.
پێغه‌مبه‌ر (درودی خودای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت (المسلمون عند شروطم)، واته موسڵمانان په‌یوه‌ستن به په‌یمان وواده‌كانیان، هه‌رێمی كوردستان له 25/7/2009 هه‌ستا به‌ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنێك بۆ دیاری كردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵك بۆ پێك هێنانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری كرا له‌رێگای گه‌ل ، هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كابینه‌ی شه‌شه‌م پێكهات وسوێندی یاسایی خورا بۆ پابه‌ند بوون به كۆمه‌ڵێك یاسا ورێسا وپه‌یمانی خزمه‌تكردن وگه‌شه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، واته بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گه‌ڵ چاوه‌رێ و چاودێری ئه‌و په‌یمان ومه‌رجانه‌ن كه پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسان به‌جێ بگه‌یه‌نن وه‌ك ئه‌ركێك كه له‌ئه‌ستۆیانه، هه‌ر له‌م ساته وه‌خته‌دا هه‌ندێك لایه‌ن به‌ره‌ی موعاره‌زه‌یان هه‌ڵبژار وه‌ك ته‌واوكاریه‌ك بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی كه ئه‌وانیش شه‌رعیه‌تی متمانه‌ی به‌شێكی ئه‌م گه‌له‌یان پێیه.
بۆ ئه‌كتیڤ كردنی ئه‌م پێكهاته‌یه پێویسته هه‌ر به‌شێك له‌م پێكهاته‌یه به‌كاری خۆی هه‌ستێت بۆ به‌دیموكراسی كردنی كۆمه‌ڵگا، هه‌ر به‌شێكیش له‌م پێكهاته‌یه یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆرێكخستنی كاره‌كانی واته كابینه‌ی حكومه‌ت یاسای خۆی هه‌یه كه ئه‌رك ومه‌هامی تێدا دیاری كراوه هه‌روه‌ها په‌ڕله‌مان ولیژنه‌كان وكاری رۆژنامه‌نووسی ودادوه‌ری وچاودێری خه‌ڵكیش به‌پێ یاسای دیاری كراوه.
كاتێك سه‌رپێچی یاسا ده‌كرێت له‌هه‌ر كه‌ناڵێك له‌م كه‌ناڵانه پێویسته به ئیجرائاتی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، كاتێك به‌رپرسێك یان به‌رپرسان یاسا پێشێل ده‌كه‌ن ومافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كرێت پێویسته لێپرسینه‌وه هه‌بێت به‌پێی یاسا كاتێك یاسا به‌م كاره هه‌ڵناستێت ئه‌وكاته خه‌ڵك بۆی هه‌یه به‌پێی یاسای خۆی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وداوا چاكسازی ولێپرسینه‌وه بكه‌نكه‌ئه‌ویش یاسای خۆپێشاندانه، په‌رله‌مان له‌م شوێنه ئه‌ركی خۆی هه‌یه ورۆژنامه‌نووس ئه‌ركی خۆی هه‌یه هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ریش ئه‌ركی خۆی هه‌یه.
به‌ڵام له‌یادمان نه‌چێت پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان وئه‌من وئاسایشی له‌سه‌روی ئه‌وله‌ویاته چونكه تێك چونی ئه‌م باره ئه‌منیه هه‌موو لایه‌ك زیانبه‌ش ده‌كات وده‌رگا بۆ ئاینده‌یه‌كی نادیار واڵا ده‌كات .. هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر بونی كه‌مته‌ر خه‌می یان گه‌نده‌ڵی له‌ناو دام وده‌زگاكان كه‌س نكۆڵی له‌مه نه‌كردوه ده‌ڵێین دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، ده‌ڵێین وده‌ڵێین ، و به‌یاساش دان به مافی خۆپێشاندان وداوای مافكردن نراوه وهه‌موو كاتێیكش پشت گیری داواكاریه‌كانی گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین وگوێشی لێ ده‌گرین به‌لام پێویسته له‌سه‌رمان وێنه‌یه‌كی جوان بۆخۆمان بۆ خه‌ڵكیش پێشان بده‌ین وبسه‌لمێنین كه ئێمه له هه‌موو كرده‌وه‌كانمان ئاشتی خوازین وبه‌ئاشتیانه كار ده‌كه‌ین وبه‌ئاشتیانه چاكسازی ده‌كه‌ین وبه‌ئاشتیانه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی له 17/ 2 روویدا دوای سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ی كوژراو وبرینداره‌كان، خه‌مبارودڵته‌نگی ودڵه‌راوكێی خسته نێو هه‌موو گه‌لانی كوردستان هه‌موومان ده‌ڵته‌نگ وبه‌رێشان بووین چونكه كورد تازه خه‌ریكه هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژێت وچێژی ئازادی بكات كه‌چی نه‌وه‌كانمان له‌به‌رچاومان خوێنیان بڕژێت بێگومان هه‌موومانی هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو ده‌ڵسۆزانی ئه‌م خاك و وڵاته له‌سه‌ر هه‌موو چاوساغانی ئه‌م وڵاته زوو خه‌می ئه‌م حاله‌ته بخۆن وهه‌ر ئه‌م یاسایانه‌ی خۆمان دامان ناوه پێشێلی نه‌كه‌ین وئه‌م په‌رله‌مانه‌ی خۆمان دامانناوه تێكی نه‌ده‌ین وهه‌ر ئه‌م سه‌روه‌ری وئازادیه‌ی خوێنمان بۆی رشتوه ناشیرینی نه‌كه‌ین وئه‌م نه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌مان كردون له‌ده‌ستیان نه‌ده‌ین با پێكه‌وه خه‌می نیشتمان بخوین ئه‌م نیشتمانه‌ی كه پێویسته مافی هه‌موومانی تێدا بێت وكه‌س تێیدا هه‌ست به‌غه‌ریبی نه‌كات .
ئه‌م توند وتیژیه‌ی له‌م دوایه روویدا زیانی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان هه‌یه له‌كوردستان، زیانی بۆ پرۆژه‌ی سیاسی كوردستان هه‌یه هه‌روه‌ها زیانی بۆ باری ده‌روونی هاوڵاتیان هه‌یه زیانی بۆ كه‌رتی ئابوری وكه‌شت وگوزار وزانستی وگشت بواره‌كانی . بۆیه پێویسته به‌روحی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رووداوانه بكه‌ین.
خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین ئه‌ویش كار‌و رۆلی راگه‌یاندنه له‌م بارودۆخه زۆر ترسناكه كاتێك راگه‌یاندن به‌شێوازێكی ناته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكات وزیاتر به‌ره‌و شله‌ژان وشپڕزی ببات.
كاریگه‌ر بوونی راگه‌یاندنی كوردی به راگه‌یاندنی ئازادی جیهانی عه‌ره‌بی كارێكی زۆر ناله‌بار ده‌بێت وئێمه له‌كوردستان به پارسه‌نگی ئاوا بپێورێت چونكه مه‌عاییر وپارسه‌نگه‌كان زۆر جیاوازن چونكه ئێمه به‌ر له‌وان راپه‌ڕین ودكتاتۆرمان گۆڕی وقوربانی زۆرمان دا.
له‌م ده‌رفه‌ته‌ش به‌پێویستی ده‌زانم زۆر سوپاسی مامۆستایانی ئاینی بكه‌م ورۆڵی به‌رز بنه‌رخێنم له هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه وهه‌رئه‌وه‌ش له‌م به‌رێزانه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه هه‌ر ده‌م پێشه‌نگی ئارامی وهێوركردنه‌وه‌ی باره ناته‌ندروسته‌كانه بونه.
كامیلی حاجی عه‌لی
وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی
23/2/2011 |