یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌ مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ لقی سلێمانی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2011 : 22:23:29
قه‌باره‌ی فۆنت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-2 حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ئاماده‌بوونی حامیدی حاجی غالی، جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستان.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌هه‌وڵه‌كانی مامۆستایانی ئایینی له‌ئێستاو رابردوودا كراو هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانیش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوای روداوه‌كانی 17-2 ی شاری سلێمانی، به‌رزنرخێندران و له‌و باره‌یه‌وه‌ حاكم قادر وتی: هه‌وڵه‌كانی ئێوه‌ نیشانه‌ی هه‌ستكردنه‌ به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئاینیی، مامۆستایانی ئاینیی هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌ماندا بوون و ئێمه‌ شانازی به‌ڕۆڵی ئێوه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا هه‌ڵوست و بیروبۆچوونی ی.ن.ك- ی سه‌باره‌ت به‌ئارامی و ئاسایشی ناوشارو مافی خۆپیشاندان و مانگرتن، روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌میشه‌ ی.ن.ك پابه‌ندبووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.

دواتریش سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستان كرا كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌و روداوه‌كانه‌وه‌ خه‌مخۆری ئارامی و ئاسایشی ناوشاری سلێمانی بوون و سه‌ردانی باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كانیان كردووه‌و له‌هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن.

له‌كۆتاییشدا له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا سه‌باره‌ت به‌چاكسازی و هێوكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ چه‌ندین پێشنیازو سه‌رنج خرانه‌ڕوو، حاكم قادریش به‌ڵێنی پێدان كه‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانی ئه‌وان به‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌كردایه‌تی ی.ن.ك بگه‌یه‌نێت.

ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ (puk) وه‌رگیراوه‌