ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 20/2/2011 له مزگه‌وتی حاجی به‌كر چۆڵمه‌كی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی به ها‌وكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و فرا‌وانی ساز كرد به بۆنه‌ی یادی مه‌ولو‌وده‌وه، شایه‌نی باسه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به وه‌كاله‌ت به‌ڕێز (مامۆستا كاكه خان) و لێپرسرا‌وی لقی زانــایـــان (مامۆستا وه‌هاب شێخ عمر سه‌نگا‌وی) وتاریان پێشكه‌ش كرد و له وتاره‌كاندا تأكید كرایه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و ڕێزگرتن له یه‌كتری و په‌یوه‌ست بو‌ون به كردار و ئاكاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر [] .
جێ ی ئاماژه پێكردنه ژماره‌یه‌كی زۆر و به‌رچا‌و له مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئاماده‌بو‌ون هه‌ر‌وه‌ها وته‌ی هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فه‌توای یه‌كێتی زانایان پێشكه‌ش كرا و ئاهه‌نگه‌كه‌ش به چه‌ند سر‌ودێكی ئایینی كۆتایی پێهات .
|