له‌گه‌ڵ كاری به‌رده‌وامیان لقی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانیان كردووه، هه‌ر له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی‌و گۆران‌و ئاسایش‌و پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌یاننامه‌شی ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه سێیه‌مین به‌یاننامه‌یه، كه پێشكه‌شیان كردووه.
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
[ وأطيعوا الله ورسوله ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم وأصبروا إن الله مع الصابرين ]
جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجدیده‌ی گه‌له‌كه‌مان . .
كاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان . .
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی . .
سڵاوی خواتان لێبێت . . .
بیست ساڵا به‌ر له ئێستا، ڕژێمێك له‌سه‌ر دڵی ئه‌م خاك و نیشتمانه چۆكی دادابوو، به هیوا بوو تا دوا دڵۆپی خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له و تا دوا گه‌ردیله‌ی خێر و بێری ئه‌م نیشتمانه له‌سه‌ر دڵی ئه‌م خاك و نیشتمانه لانه‌چێ و نه‌ڕوا.
بۆیه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاواری داواكردنی مافه‌كان كرا و گوێیان لێ نه‌گیرا تا ده‌نگی تۆم ناوێ خۆشم ناوێی ئازادیم ده‌وێ بڵندبووه‌وه ده‌سته‌كان ڕاوه‌شێندران و په‌نجه‌كان وه‌ك نوكی قه‌ڵه‌م وه‌ك نوكی ڕم ده‌ركه‌وتن.
تا ئه‌مڕۆژانه‌یان دروستكرد زۆر هاوار كپ كران زۆر خوێن ڕژێنرا زۆر ده‌ست و په‌نجه له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ڵا گه‌ردنه‌كان قرتێندران كه‌واته ئه‌مڕۆژانه گران به‌هان و گران به‌ده‌ست هاتون.
كه‌ئه‌م ڕۆژانه به‌دی هاتن په‌نجه‌كان و ده‌سته‌كان ده‌ستخۆشیان لێكرا و به‌رز نرخێندران جا چ ئه‌و ده‌ستانه‌ی تێكۆشانی چه‌كداری چ ئه‌و په‌نجانه‌ی قه‌ڵه‌م بوون چ ئه‌وانه‌ی كران به‌چاوی دوژمن‌دا
دواتر ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه په‌رله‌مان و حكومه‌تیان دروستكرد كه ده‌بوو زۆر شت بكرایه و زۆر شتیش نه‌كرایه. به‌ڵام تێپه‌ڕی
ئێستاش ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه ئه‌و جه‌ماوه‌ره هاوار ده‌كه‌ن و ده‌سته‌كانیان ڕاده‌وه‌شێنن په‌نجه‌كانیان بڵند كردۆته‌وه ده‌ڵێن چاكسازیم ده‌وێ.
دوای هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌ڵێین
هه‌ردوو سه‌ركرده با بێنه پێشه‌وه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم كاره‌كان به‌ره‌و ئامانجه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌رن داواكانی جه‌ماوه‌ر بكرێته پرۆژه و جێبه‌جێ بكرێ و خه‌می گه‌ل و ووڵات له‌هه‌موو خه‌مه‌كان گه‌وره‌تر بێ و ده‌ڵێین جه‌ماوه‌ری گه‌ل بزانن
ده‌نگی ئێوه‌ش له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و ئه‌زموونی كوردیدایه هه‌ر زیانێ له‌م ئه‌زموونه له‌دام و ده‌زگاكانی و دام و ده‌زگای مه‌ده‌نی بكه‌وێ برینێكه له‌جسته‌ی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌كه‌وێ زیانه بۆ گه‌ل و نیشتمان و بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌وره‌ت وه‌ستاون ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن براتانن گوڵا بده‌ن له‌یه‌خه‌یان ده‌ستتان له‌سه‌ر سنگتان دابنێن تا هێور بن ئێوه‌ش ڕۆڵه‌كانی گه‌ل پارێزه‌رانی سه‌روماڵا و ئاسایشی خه‌ڵك ئاگاتان لێ بێ ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌رتان هاوار ده‌كه‌ن براتانن برینداریان بكه‌ن ده‌بێ هه‌ر خۆتان خوێنیان پێ بده‌ن.
گه‌ر شه‌هیدبن ده‌بێ وه‌ك ڕێژوان و شێرزاد و سوركێو هه‌موومان بۆیان بگرین.
چاوه‌كانی مێژوو له‌هه‌موو ڕۆژانێ تیژتره با هه‌موو كه‌س له‌خه‌می گه‌ل و نیشتماندا بێت و هیچی تر. [ وقل أعملوا فسيرى الله عملكم ورسوله والمؤمنون ]
قسه‌ی پۆشته و په‌رداخ خه‌ڵك لێی بێزار بووه خوای گه‌وره‌ش هه‌رده‌م نه‌یویستوه [ يا أيها الذين آمونا لم تقولون ما لا تفعلون كبر مقتا عند الله أن تقولوا ما لا تفعلون ]
ئیمامی عومه‌ر (ر چ) ده‌فه‌رموێ خێر له‌ئێوه‌دا نیه كه نه‌یڵێن و خێر له‌ئێمه‌شدا نیه كه نه‌یبیستین.
ئێمه ووتمان ماوه ئێوه گوێی لێ‌بگرن.
[ فبشر عباد الذين يستمعون القول فيتبعون أحسنة أولئك الذين هداهم الله وأولئك هم أولوا الألباب ]
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لقی سلێمانی
24 / 2 / 2011
|