ددوای ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاقاری تووند‌و تیژی رۆییشتن، مامۆستایانی ئایینی ئه‌و شاره وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و مرۆیی‌و نیشتیمانی په‌رژینێكی مرۆییان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به ئاقاری هێرشبردنه سه‌ر یه‌ك نه‌روات، هه‌ر بۆیه له‌و نێوه‌دا چه‌ند كه‌سێك له مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بریندار بوون‌و سه‌ریان شكا.
هه‌ر ئه‌مرۆش له چه‌مچه‌ماڵ مامۆستایانی ئایینی په‌رژینێكی مرۆییان به گیانی خۆیان له نێوان خۆپیشاندهرانو دام‌و ده‌زگا حكومی‌و حزبیه‌كان دروست كرد.
مامۆستا عه‌بدولوه‌هاب چه‌مچه‌ماڵی به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: هه‌وڵێكی زۆرماندا، كه ئه‌گه‌ر به گیانی ئێمه‌ش بێت به‌س كاره‌كان به‌ره‌و تووند‌و تیژی نه‌رۆن، توانیمان تا دره‌نگانی ئێواره ئه‌و هاوسه‌نگییه رابگرین، به‌ڵام دواتر ژماره‌كیان به‌ره‌و رووی قائیمقامیه‌ت‌و لقی پارتی چوون، به‌ڵام رێگریمان لێ‌كردن، كه‌چی دواتر جارێكی تر هاتنو به‌داخه‌وه له كۆنترۆڵ چوونه ده‌ره‌وه.
له كه‌لاریش مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی زانایان بۆ سایتی (زانایان) گووتی: له پێناوی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه برۆن، په‌رژینێكی مرۆییمان دروست كرد‌و، نه‌مان هێشت به‌ره‌و قائیمقامیه‌ت‌و لقی پارتی برۆن، به‌ڵام دواتر چه‌ند كه‌سێك له ناویان زۆر به تووندی هاتنو خه‌ریك بوو ئێمه‌ش بخنكێنن، هه‌تا ئاخیر نه‌فه‌سیش هه‌وڵماندا، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند كه‌سه ئامانجیان دام‌و ده‌زگاكان بوو، هه‌ر بۆیه‌ش به هیچ شتێك نه‌گه‌رانه‌وه، تا وای لێهات ئه‌وه‌ی روویدا له كه‌لار روویدا.
مامۆستا حه‌مه‌ده‌مین گله‌یی له‌و كه‌سانه كرد‌و، گووتی: كاكه خۆ ئێمه دژی خۆپیشاندان نینه‌و، دژی ئه‌و خه‌ڵكه نینه، ئێمه هه‌میشه گووتوومانه پێویسته داخوازی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام نه‌ك شه‌رو هێرش بكرێت، چونكه به‌مه ئه‌م حاڵه‌تانه دروست ده‌بن.
|