یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له‌ به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2011 : 23:36:59
قه‌باره‌ی فۆنت
ددوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ وتاری هه‌ینی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی كۆمه‌ڵێك رای خۆی بڵاوكرده‌وه‌، مامۆستا خۆی ئازاده‌، به‌ڵام به‌ پێویستمانزانی به‌رچاویه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ینه‌ هاووڵاتیانمان.

ئه‌و مامۆستایه‌ ته‌نها ته‌عبیر له‌ رای شه‌خصی خۆی ده‌كات‌و، نوێنه‌ری هیچ كه‌سێك نییه‌‌و، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی زانایان تێبینیمان له‌سه‌ر به‌شێك له‌ قسه‌كانی هه‌یه‌‌و، پێمان وایه‌ به‌كارهێنانی هه‌ندێك چه‌مكی وه‌ك جیهاد‌و بێ رۆحی‌و رۆحداری نوێژی خه‌ڵك له‌و حاڵه‌ته‌دا له‌ شوێنی خۆی نه‌بوو، چونكه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و رۆڵه‌ی تا ئێستا مامۆستایانی ئایینی نواندوویانه‌ جوانترین رۆلی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی‌و ئاینییه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌لقه‌ی گه‌یاندنی جه‌ماوه‌ر‌و لایه‌نه‌ جوداكانن، به‌وه‌ی پشتیوانی له‌ خواستی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن‌و، داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت به‌ پیر خواسته‌كانیانه‌وه‌ بچێت‌و، چاكسازی بكات، ئه‌وه‌شمان له‌ چه‌ندین به‌یاننامه‌‌و روونكردنه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ڵام داخوازییه‌كان به‌ هێمنی‌و ئارامی‌و دوور له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكان‌و به‌ردبارانكردن‌و ته‌قه‌كردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه‌ خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران بێنه‌ دی‌و، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌م دۆخه‌ی سلێمانی‌و ده‌ور‌و به‌ری هێور بێته‌وه‌، ده‌ره‌نجامیش هیچ رق‌و كینه‌ بڵاونه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ركی هه‌موو لایێكه‌، دوور له‌ زبری، هه‌میشه‌ زمانی خۆشه‌ویستی به‌كار بێنن.

هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زانایانی ئایینی به‌ یه‌كریزی بمێنێته‌وه‌، داوا له‌ مامۆستایانی به‌رێز ده‌كه‌ین، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی زانایان بن.