یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئایینی هه‌ولێر ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆپیشاندانیان كردبێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/02/2011 : 19:59:24
قه‌باره‌ی فۆنت
تایبه‌ت به‌ سایتی (زانایان):
هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ (68) مامۆستای ئایینی هه‌ولێر پاش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی (10) كاتژمێری چه‌ندین رێنمایی‌و فه‌توای تایبه‌ت به‌ خۆپیشاندانیان ده‌ركردووه‌، كه‌ هه‌ر لایه‌نه‌‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌فسیری ده‌كرده‌وه‌، هه‌ندێك وایان پیشان ده‌دا، كه‌ مامۆستایانی ئایینی خه‌ڵكی بۆ خۆپیشاندان هان ده‌ده‌ن.

دوای ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ كرد‌و، نكۆڵیان له‌وه‌ كرد ئه‌وان نه‌ك (10) سه‌عات كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌كیان نه‌كردووه‌‌و، شتی وایان نه‌گووتووه‌، كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ قاڵبی فه‌توا‌و، ئه‌وه‌ش ته‌نها كاری ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی فه‌توایه‌.

مامۆستا مه‌لا عیماده‌دین مه‌لا فائیز ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی شێخی چۆلی له‌ هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: ئه‌وان به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ته‌نها ته‌له‌فۆنێك كراوه‌ وه‌كو پرسپێكردن، كه‌ رات چییه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و شتانه‌، ئه‌ویش نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌‌و بخرێته‌ قالبی فه‌تواوه‌.

مامۆستا مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی ماجیداوه‌ له‌ هه‌ولێر گووتی: ته‌له‌فۆنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو، كه‌ ئه‌و قالبه‌ی بدرێتێ‌، چونكه‌ قسه‌ی وان تایبه‌ت به‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی بوو، كه‌چی گشتگیرییان كردووه‌، به‌ پێی ئه‌و به‌یاننامه‌ بێت، ده‌بێ پشتگیری له‌ هه‌موو خۆپیشاندانێك بكرێت، تا ئه‌گه‌ر هی عه‌ره‌به‌ شۆڤینیه‌كانیش بێت له‌ دژی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌یه‌، كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی بۆ هاووڵاتیانمان خستنه‌ روو.

خه‌رابه‌یی درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی داو گووتی: فه‌توادان كارێكی ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ باس له‌ قه‌زیه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ بكات، كه‌ له‌ ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌وه‌ كاری لێژنه‌ی فه‌توایه‌، كاری به‌یاننامه‌یه‌ك نییه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆن دوو قسه‌ وه‌رگیرابێت‌و، دوای دارشتنی به‌سه‌ر خاوه‌نی قسه‌كان نه‌خوێندرابێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستایان (مامۆستا مه‌لا عه‌لی خه‌تێ‌، له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د هه‌رنی‌و، مامۆستا مه‌لا سه‌ید عه‌دنان سه‌ید مه‌ناف، له‌ مزگه‌وتی سه‌ید حوسێن‌و، مامۆستا مه‌لا یونس پیرداود له‌ كۆمه‌ڵگای باسرمه‌‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌میر زاهیر محه‌مه‌د، له‌ مزگه‌وتی باداوانی كۆن‌و، مامۆستا مه‌لا زانا ته‌ها ئه‌حمه‌د، له‌ مزگه‌وتی مه‌لا عه‌بدولا‌و، مامۆستا مه‌لا عبد الوهاب حسین عبد الله، له‌ مزگه‌وتی دوو برا‌و، مامۆستا مه‌لا سیروان كه‌ریم ره‌شید، له‌ مزگه‌وتی خدر سواره‌)، كه‌ ناویان له‌ لیسته‌ 68 كه‌سییه‌كه‌ هاتووه‌، رایانگه‌یاند: راست نیه‌ كه‌ 10 سه‌عات كۆبووبنه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌كیان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌ ته‌له‌فۆن بووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ته‌له‌فۆنیش به‌ ئێمه‌ گووتراوه‌ تایبه‌ت بوو به‌ سلێمانی‌و، به‌ مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌، ته‌نها گووتوومانه‌: خۆپیشاندانی هێمنانه‌‌و داواكردنی داخوازییه‌كان مافی هاووڵاتیانه‌، به‌ڵام نابێ‌ تووند‌و تیژی لێبكه‌وێته‌وه‌‌و، هێرش بكرێته‌ سه‌ر دام‌و ده‌زگا حزبی‌و حكومیه‌كان‌و به‌ردی تێبگیرێت یان ته‌قه‌ بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هێزه‌كانی پۆلیسیش هه‌وڵبده‌ن ئارام بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌یاننامه‌كه‌ ته‌عمیم كراوه‌‌و، چۆته‌ قالبی فه‌توایه‌كی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی گووتراوه‌، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ كه‌ ناومان هاتووه‌ له‌ كاتێكدا به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان نه‌كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌مان خوێنده‌وه‌ به‌راستی زۆر نیگه‌ران بووین، چونكه‌ چووه‌ته‌ قالبی فه‌توا‌و هاندان‌و، له‌وه‌ چۆته‌ ده‌ر كه‌ ته‌نها داوای هێوركردنه‌وه‌ بێت.

هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ رایان گه‌یاند: په‌یامی ئێمه‌ هه‌مان په‌یامی یه‌كێتی زانایانه‌، كه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌ پیر داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بچن‌و، دۆخه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌، تا ژیان له‌ سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری ئاسایی ببێته‌وه‌، داواشمان له‌ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ هێمنی بپارێزن‌و، ده‌ست بۆ مومته‌له‌كاتی گشتی نه‌به‌ن‌و، رێگه‌ به‌ خۆیان نه‌ده‌ن هیچ باره‌گایه‌ك به‌رد باران بكه‌ن‌و، یان ته‌قه‌ بكرێت، داواشمان له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌ گیانی هاووڵاتیان بپارێزن.

هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا زیوه‌ر ئه‌حمه‌د سالح‌و مامۆستا مه‌لا كامه‌ران سه‌لام ره‌سول له‌ شارۆچكه‌ی خه‌لیفان رایانگه‌یاند: ئه‌وان ئه‌و هه‌واڵه‌یان له‌ رێگای هاووڵاتیانه‌وه‌ زانیوه‌‌و، نه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌‌و، نه‌ به‌ ته‌له‌فۆنیش هیچ شتیان پێ گووتراوه‌.

مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی (زانایان) گله‌یی له‌و مامۆستایانه‌ كرد، كه‌ ئه‌و به‌یانامه‌یان ده‌ركردووه‌، چونكه‌ ئه‌مرۆ له‌ كوردستان تاكه‌ رێكخراوێكی شه‌رعی نوێنه‌ری زانایان بێت، یه‌كێتی زانایانه‌، ئه‌وانیش له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ به‌تایبه‌تی مامۆستا به‌رێزه‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵ‌و كاری به‌رده‌وام دانه‌‌و، سه‌ردانی هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌كانیان كردووه‌، شه‌ونخونی زۆریان چه‌شتووه‌، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زیاتر له‌ پێنج به‌یاننامه‌مان به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی سلێمانی ده‌ركردوونه‌، كه‌ زۆر زۆر له‌و به‌یاننامه‌یه‌ روونتر‌و فراوانترن بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر، دڵنیام ئه‌گه‌ر بیانخوێددبایه‌وه‌ قه‌ت رێگه‌یان به‌ خۆیان نه‌ده‌دا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی گووتوومانه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ زووترین كات به‌ پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بچێت‌و، جه‌ماوه‌ریش پێویسته‌ له‌ به‌رگی ئاشتیانه‌‌و هێمنانه‌‌و شارستانیانه‌ بمێنێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بار‌ودۆخی سلێمانی‌و ده‌وره‌به‌ری هێوربێته‌وه‌، هه‌میش خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بێنه‌دی، ئیدی پێویست به‌و ناوه‌رۆكه‌ نه‌بوو، كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ خراوه‌ته‌ روو، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كیشمان له‌ یه‌ك ریزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی دایه‌، ئه‌وه‌ش بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كان‌و نه‌رژانی خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد باشترین هه‌ڵویسَتی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌.

پێویسته‌ هه‌مووشمان وه‌ك چۆن هه‌موو لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان، ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایانی شاری سلێمانی بكه‌ین، چ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، چ به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی، مامۆستایانی دیكه‌ش.