راگه‌یاندنی لق:
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 23/2/2011 شاندێكی لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕی لق و به‌رپرسانی ناوچه، به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه، له زنجیره سه‌ردانێكیاندا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان قائیمقامی كۆیه‌و مه‌ڵبه‌ندی 14 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لقی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردساتانیان كرد.
شایانی باسه له تێكڕای سه‌ردان‌و دانیشتنه‌كاندا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هێوربوونه‌وه‌و دان به‌خۆداگرتنی هه‌موو لایه‌ك كرا‌و، داوا كرا كه ده‌بێ به‌ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكرێ.
شایانی باسه: پێشنیار‌و داواكان به‌ڕێزه‌وه وه‌رگیراو، له لایه‌ن خۆیانه‌وه داوایان له‌سه‌رجه‌م وتاربێژه‌كانی شاری كۆیه كرد، كه له وتاره‌كانی ڕۆژی هه‌ینیدا باس له‌برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی بكرێت.
|