محمد که‌ڵکه‌سماقی/ لێپرسراوی راگه‌یاندنی لق:
به‌رواری 24/2/211سه‌عات (5،10)سه‌رله‌ئێواره ستافی لقمان به هاوكاری لێژنه‌ی ئاماده‌كراوی زانایان له‌گه‌ڵ(هێرۆخان) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وجێگره‌كه‌ی كاك شێخ جمال له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی كۆبونه‌وه.
شایانی باسه: به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق به وته‌یه‌كی كورت له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان به‌گشتی وسلێمانی به‌تایبه‌تی دوا، پاشان به‌ڕێز هێرۆخان دوای به‌خێرهاتن، سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ شانده‌كه‌و ڕۆڵی به‌رچاوی زانایانی بهرزنرخاندو، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن وپشتیوانی خۆشی بۆ زانایان دوپات كرده‌وه‌و، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆهه‌ركارێك كه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌وچاكسازی ببات‌و له‌خزمه‌تی گشتی دابیت.
پاشان مامۆستایان ڕاوبۆچونه‌كانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان كرد، كه بریتی له‌م مامۆستایانه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وسه‌ركردایه‌تی زانایان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شافیعی و، مامۆستا شێخ بههائهددینو مامۆستا مه‌لا ئیسماعیلی دێرێ.
|