دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 24/2/2011 و له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وتارخوێنانی سنوری لقی گه‌رمیان ئه‌نجام درا، كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو تیایدا به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان و ڕۆڵ و ئه‌ركی مامۆستایانی ئاینی، به‌رپرسی لق بێلایه‌نی مامۆستایانی ئاینی و هۆشیاری دانهخهڵك بۆ پاراستنی ئاسایشی ووڵات و ڕه‌وایی گله‌یی هاوڵاتیانی بۆمامۆستایانی وتاربێژ شیكرده‌وه‌و، داوای له مامۆستایانی سه‌ربه‌رز كرد و گوتی " هه‌روه‌كو ڕابردوو پێویسته ئێمه‌ی مه‌لا هه‌میشه ڕۆڵی ئیسڵاح و ئاشتی بگێڕین و ئێمه به‌شێكی دانه بڕاوی میلله‌تین و پێشنوێژ و وتارخوێنی هه‌موو خه‌ڵكین به میلله‌ت و حكومه‌ته‌وه "
پاشان به‌ڕێز ڕێبوار مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف له وته‌یه‌كدا به هه‌مانشێوه باسی له ڕۆڵی مامۆستایان كرد و داوای بێلایه‌نی لێ‌كردن .
پاشان به‌شداربوان به‌سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان كۆبونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و له كۆتاییدا به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌ر وتاربێژاندا دابه‌شكراو ، داوایان لێكرا وتار‌و لێدوان و قسه‌و باسه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئهوبهیاننامهیهدا بێت..
|