یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی‌و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرۆژه‌یه‌ك ده‌داته‌ په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2011 : 19:09:50
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كانی سلێمانی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌رجه‌م لقه‌كانییه‌وه‌ هه‌وڵێكی زۆریان خسته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ی كار نه‌گاته‌ كوشتن‌و ناخۆشی.

ئێستاش دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند رۆژێك وه‌ك ئه‌ركێك هه‌ڵستاون به‌ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه‌ ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ موئه‌سه‌ساتیكردنی دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرۆژه‌كه‌یه‌، كه‌ ئێستا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌.


بــۆ چــاره‌ســـه‌ركــردنـــی گــه‌نــده‌ڵــــی و جــێــبــه‌جــێــكــردنـــــی داواكــانــــی گــــه‌ل
بـــۆ/ پـــه‌رلـــه‌مـــانــــــی كـــوردســـتـــان

ســـــه‌ره‌تـــا:
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان جێژوانی هه‌موان و، ئاواتی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ و، له‌و پێناوه‌دا باجی زۆر دراوه‌ و، زه‌حمه‌تی زۆر گران و قورس كێشراوه‌، بۆ هه‌ڵهاتنی ئه‌م ڕۆژه‌ نوێیه‌ خه‌باتی بێ‌ ووچان و، خوێنی لاشه‌ی گه‌نجان و پیران و كوڕان و كچان به‌هه‌زاران ڕژا.
بۆیه‌ پاراستنی ئه‌ركی هه‌موانه‌ و، نیشانه‌ی وه‌فاداری ئێمه‌یه‌ بۆ نه‌وه‌كان و خه‌باتی پێشینه‌كان. وه‌فاداریمان به‌بێ‌ باج و هه‌ڵگرتنی كۆڵا ناكرێت، به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت و له‌كۆڵا نانی خه‌م ناكرێت.
بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌سه‌ر كورسی به‌رپرسیارێتی بێ‌ ده‌بێت هه‌رده‌م، دڵا به‌خه‌م و، چاو به‌ئه‌سرین و، ده‌م به‌كار و، گوێ‌ به‌هه‌ست و جه‌سته‌ ماندوو بێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م پرۆژه‌ هه‌نوكه‌ییه‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست به‌رپرسان به‌هیوای كار له‌سه‌ركردن و، هه‌نگاونان بۆ چاكسازی و هێنانه‌دی ئاواتی نه‌وه‌كان.

له‌بواری شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دانانی به‌رپرسان
گرفتی ئه‌م لایه‌نه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌خكومه‌ت كاتێ‌ دروست ده‌بێت له‌نێوه‌ندێ‌ ململانێیه‌كی بۆ من و بۆ تۆی سه‌خت وا به‌رپرسه‌كانی دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیری من و خۆم و تۆی شه‌ریك و هاوبه‌شدایه‌ له‌بیری جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه‌كه‌یدا نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێت ئه‌ندامی گروپی من بێت گرنگه‌، ئه‌وه‌نده‌ كێ‌ بێت و چۆن بێت گرنگ نییه‌، ئه‌مه‌ش قه‌یرانه‌ ده‌بێت حكومه‌ت له‌مه‌ش خۆی ڕزگار بكات.
دواتریش حزب له‌بیری پاداشت كردن و خه‌ڵاتكردنی ئه‌ندامه‌كانیدایه‌ بۆیه‌ ده‌گه‌ڕێ‌ كێ‌ خه‌ڵات نه‌كراوه‌ و ته‌لاری باشی نییه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووه‌ و . . . هتد. ده‌خوێنێته‌وه‌ تا كه‌سی تر. پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ش گرفته‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ڕێگه‌ی:
1) ده‌سه‌ڵات و پۆستی حكومی ده‌بێت بكرێنه‌ پۆستی خزمه‌تگوزاری و ئامڕازی خزمه‌ت به‌گه‌ڵا له‌قه‌یرانی بوون به‌ئامانج ڕزگار بكرێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌م چه‌مكه‌ی ڕاستكرده‌وه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆی بڕوات خۆی لێ‌ دوور ده‌خسته‌وه‌، به‌ڕاشكاوانه‌ ده‌یفه‌رموو:
[أنك ضعيف وأنها أمانة، وأنها يوم القيامة خزي وندامة إلا من أمر بحق وأدي الذي عليه فيها] أخرجه أحمد (5/173)
كه‌واته‌ كردن به‌ئامڕازیش پێویستی به‌:
‌أ. كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی به‌رپرسی حكومی له‌و شێوه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌.
‌ب. دانانی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ كار و چالاكییه‌كانی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.
‌ج. لێپرسینه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تر به‌دانانی ڕۆژی به‌دواداچوون و له‌گه‌ڵا ژیان له‌نزیكه‌وه‌.
‌د. به‌هێزكردنی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتداری له‌ڕوانگه‌ی بۆچوونه‌كانی ئایینه‌وه‌ له‌ناخی به‌رپرساندا.
‌ه. دانانی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
‌و. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و سامانی حكومه‌ت كه‌له‌ژێر ده‌ستی حیزبه‌كاندایه‌ بۆ حكومه‌ت.
‌ز. ڕێگه‌ نه‌درێت به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌كان كه‌پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرن.
‌ح. پێویسته‌ موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، به‌ڵكو دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ سه‌ركاری پێش بون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان.
‌گ. ئاڵوگۆڕپێكردنی به‌رپرسه‌ ئیدارییه‌كان به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیو ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه‌.
‌ی. ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌یه‌كی چاودێر به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌كارو به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان.
‌ك. نه‌هێشتنی ڕۆتین له‌ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا.
‌ل. باشتركردنی گوزه‌رانی زیندانیه‌كان و نه‌هێشتنه‌وه‌یان له‌زینداندا له‌پاش ته‌واوبونی حوكمی یاساییان.
‌م. ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو و گوندی هاوچه‌رخ و گرنگیدان به‌كه‌رتی كشتوكاڵی.
2) ئه‌گه‌ر بكرێت هه‌ڵبژاردنی كه‌سی به‌رپرسی باڵای ده‌زگای حكومی وه‌ك وه‌زیره‌كان له‌ناو ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا بێت هه‌تا حزبه‌كان دیاری بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌زیادكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كانیش له‌ناو ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا، ڕێگه‌ له‌ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی تاڕاده‌یه‌ك ده‌گرێت و ئاسانتر ده‌كات.
3) سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت بێنه‌ ناو جه‌ماوه‌ر، هه‌تا ئێستا جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌رۆكی پارتی ناسراوه‌ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمێك لای جه‌ماوه‌ر نه‌ناسراوه‌، دواتر ده‌بێت له‌هه‌موو شاره‌كاندا نووسینگه‌ی خۆی هه‌بێت و هه‌ر مانگێك له‌شارێكدا له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵا جه‌ماوه‌ردا بژی و هه‌موو چینه‌كان و توێژه‌كان ڕێگه‌یان هه‌بێت گرفتی خۆیان له‌نزیكه‌وه‌ بگه‌یه‌نن. ته‌نها خه‌ریكی چالاكی حكومی بێت و ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر پێویسته‌ له‌گه‌ڵا جه‌ماوه‌ری ئه‌م هه‌رێمه‌دا. بۆیه‌ ده‌بێت گه‌یشتن به‌هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ڕێگه‌یه‌كی زۆر ئاسان و نزیك بێت.
4) حكومه‌ت له‌دوو ئیداره‌یی ڕزگار بكرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كان تێكه‌ڵا نه‌كرێت، حزب ده‌بێت خۆی به‌ته‌واوی له‌حكومه‌ت ده‌ركات، ململانێی حزبایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بكرێت گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌مڕۆیه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێك ده‌دات به‌ڵام جه‌نابی جێگر جێبه‌جێی ناكات هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تی نه‌شیاوی له‌م جۆره‌، ئه‌مه‌ش بڕیاری ئازایانه‌ی ده‌وێت به‌بێ‌ تێڕامان و دوودڵی له‌م خوله‌دا كێ‌ بووه‌ سه‌رۆك با به‌هه‌مووان هاوكاری بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت نه‌ك له‌مبه‌ر دانرێت بۆئه‌وه‌ی تێكبشكێ‌.
5) ئالیه‌تی هه‌ڵبژاردن خۆی جوانه‌، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌دا خه‌ریكه‌ وه‌ك ووڵاته‌كانی تری ده‌وروبه‌ر ناشیرین ده‌كرێت با هه‌مویان بڕیاری ڕاسته‌قینه‌ی فێڵا نه‌كردن و ته‌زویر و چاوبه‌ست نه‌كردن بده‌ن و له‌م هه‌رێمه‌دا به‌فعلی حه‌رام بكرێت. بائیتر به‌س بێت ووتاری دوو فلیقانه‌ی و دروشمی بێ‌ ناوه‌ڕۆك و كار و هه‌نگاوی دۆگمایی.
6) سیاسه‌تی (گه‌ر له‌گه‌ڵا من نه‌بی دوژمنمی) ده‌بێت پیاده‌ نه‌كرێت له‌باتی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ سیاسه‌تی به‌هه‌موان یه‌ك ته‌لار دروست ده‌كه‌ین بێته‌ كایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موانه‌ له‌گه‌ڵا یه‌كتر و كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر كێ‌ جوان ده‌كات و كێ‌ باشی كرد و كێ‌ توانای زیاتره‌ و كێ‌ گونجاوتره‌ دێته‌ ئاراوه‌، كه‌ واقع شایه‌تی بۆ ده‌دات نه‌ك پارتێك یان گروپێك.
7) ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌له‌په‌رله‌ماندا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌ كه‌خۆی له‌ (17) خاڵدا ده‌بینێته‌وه‌ خێرا جێبه‌جێ‌ بكرێن و چاوه‌ڕوانی نه‌كرێت.
8) سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موو چین و توێژه‌كان و نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ خۆپیشاندان ده‌كات كۆبكاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان ڕاسته‌وخۆ دابنیشێ‌ و له‌نزیكه‌وه‌ به‌ڕوحیه‌تێكی فراوانه‌وه‌ و به‌زمانێكی شیرینه‌وه‌ و به‌ده‌سه‌ڵات و ئومێدێكی گه‌وره‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵا بكات و ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ڕی له‌به‌ردا نییه‌ به‌بێ‌ به‌هانه‌ بۆیان جێبه‌جێ‌ بكات.
9) سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت خۆی به‌ به‌رپرسیار بزانێ‌ و ئه‌ویش سه‌ردانی شاره‌كانی تری هه‌بێت و له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵا خه‌ڵكه‌كه‌یدا جارجارێك گفتوگۆ بكات.


گه‌نده‌ڵی له‌بواری به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت
گرفتێكی تری ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌ لێره‌دایه‌ كه‌كه‌سی به‌رپرس زۆرجار ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حیزبی به‌كارده‌هێنێ‌ و مافی كه‌سانی تری جگه‌ له‌و حزبه‌ وه‌لاده‌خات، ئه‌مه‌ش سته‌مێكی تره‌و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌:
1) ڕێنمایی حزبی بۆ ئه‌ندامانی ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌مكی حزب و حزبایه‌تی بێت كه‌ حزب ئامڕازه‌ نه‌ك ئامانج وه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رپرسه‌ ته‌نها بۆ گه‌یشتنه‌ و هه‌ندێ‌ كاری تر، ناچێته‌ ناو ژووری فه‌رمانگه‌وه‌. ئه‌مه‌ش پێویستی زۆری هه‌یه‌ كه‌عه‌قڵیه‌تی كه‌سانی په‌رپرس له‌ناو ده‌رونه‌وه‌ گوڕان ده‌ست پێ‌ بكات و ئالیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا پارتایه‌تی ئالیه‌تێكی گونجاوو دروست بێت.
2) حزب پاڵپشتی خۆی بۆ ئالیه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ له‌سه‌ر خۆی حه‌رام بكات ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و له‌وێدا دایناوه‌ جگه‌ له‌حكومه‌تداری و جێبه‌جێكردنی كار بۆ خزمه‌ت له‌چوارچێوه‌ی یاسادا شتی تر نه‌كات.
3) ئالیه‌تی چاودێری و ڕاپرسی ساڵانه‌ بكرێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌وه‌زیر و به‌رپرسه‌ باڵاكان له‌ڕێگه‌ی سندوقی سكاڵای ئازاد و ڕۆژنامه‌ و كارمه‌ندانی ناو ده‌زگاكان، یان هه‌ریه‌ك له‌و به‌رپرسانه‌ خۆیان ده‌رگای سكاڵاكان له‌سه‌ر خۆیان دانه‌خه‌ن و ئاماده‌ی ڕه‌خنه‌ و ڕه‌خنه‌كاری بن و به‌ده‌م چاككردنه‌وه‌ی بن. ئه‌مه‌ش ئالیه‌تێكی سه‌رده‌میه‌ بۆ ناساندنی كارمه‌ند و به‌رپرسه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات كه‌ده‌توانرێت فۆرمێكی تایبه‌ت دروست بكرێت و ساڵانه‌ به‌ئالیه‌تی گونجاو پیاده‌ بكرێت.
4) دانانی سزای دیار و جێبه‌جێكراو بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌دا كه‌مته‌رخه‌می بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كاری بهێنێ‌ و حیزب دیفاع له‌و ئه‌ندامه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی خۆی نه‌كات.
5) ئالیه‌تی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رپرس له‌هه‌موو فه‌رمانگه‌كاندا به‌گوێره‌ی یاسا ڕوون بكرێته‌وه‌ و له‌پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربێت له‌خولێكی تایبه‌تدا هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێ‌ بووترێت و فێر بكرێت. ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خولی تایبه‌ت هه‌بێت و پێش ئه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ وه‌ربگرێت تێبگات له‌وێ‌ چی ده‌كات. ئه‌مه‌ش یاسایه‌كی بۆ ده‌ربكرێت و هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بێت ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ‌ بسپێرێت هه‌تا ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ وه‌رنه‌گرێت.
6) مرۆڤــ به‌سروشتی خۆی تووشی له‌بیرچوون و لاوازی و إهمالی و به‌هه‌ند نه‌گرتن و، دواكه‌وتن دێت له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك خولی ئیداری و به‌ڕێوه‌بردن و بیرخستنه‌وه‌یان هه‌بێت، به‌ڵكو له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا پێویسته‌ زۆرتریش بێت هه‌تا ڕێگه‌ی له‌و جۆره‌ گه‌نده‌ڵیانه‌ بگیرێ‌.
7) ده‌بێت حكومه‌ت گرنگی به‌گه‌شه‌دانی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی تاكه‌كانی بدات به‌تایبه‌تی لایه‌نی ده‌روونی و زه‌نوێركردنه‌وه‌ی واتا جوانه‌كان وه‌ك: ڕاستۆگیی ، دادوه‌ری، یه‌كسانی، خۆ به‌كه‌م زانین، زوهد و كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌ماع و چاوبرسیه‌تی، ئه‌مانه‌ش ته‌نها به‌پرنسیپه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دین ده‌كرێت بۆیه‌ ده‌كرێت حكومه‌ت بۆ هه‌موو ده‌زگایه‌ك ڕۆژێكی هه‌بێت ڕۆژی به‌خۆداچوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕێی:
‌أ. كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو كارمه‌ندان له‌هۆڵێكی تایبه‌تدا و هه‌ر جارێك مامۆستایه‌كی پسپۆڕ وانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و ئیداری له‌ڕوانكه‌ی ئایینه‌وه‌ بداته‌ هه‌موویان.
‌ب. لیژنه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زیندوكردنه‌وه‌ی به‌ها باڵاكان له‌وه‌زاره‌ته‌كان هه‌بێت گرنگی به‌م لایه‌نه‌ بده‌ن هه‌ر مانگێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ خاڵێك و كاری بۆ بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و خاڵه‌ ده‌بێته‌ ڕه‌ووشت.
‌ج. له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی خوێندندا ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاییه‌وه‌ پرۆگرام دابنرێت بۆئه‌وه‌ی كه‌خوێندكار له‌سه‌ر ئه‌و واتایانه‌ ڕابهێنین، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بۆ بكرێت و به‌هه‌موان سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی جوان دابنرێت و تاكی له‌سه‌ر ڕابهێنرێت.
‌د. كارمه‌ندانی هه‌ر ده‌زگایه‌ك له‌ده‌زگاكانی حكومه‌ت بخرێنه‌ خولێكی په‌روه‌رده‌یی چه‌ند هه‌فته‌ییه‌وه‌ زۆرێك له‌ئاداب و ڕه‌ووشت و پرنسیپه‌ كانی ئاینیان پێ‌ بووترێت.
‌ه. ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌وه‌ باش بزانێ‌ زۆرێك له‌گرفته‌كان له‌خودی تاكه‌كانی به‌رپرسدایه‌ نه‌ك سیسته‌م گرفتی ئه‌م تاكه‌ش دین زۆریان چاره‌سه‌ر ده‌كات ده‌بێت كار بۆ ئم لایه‌نه‌ زۆر بكه‌ین چونكه‌ پێویستیمان به‌ویژدانێكه‌ له‌ژووری تاریك و له‌كاتی ته‌نهایدا هه‌ستێكی هه‌بێت كه‌ خیانه‌ت به‌لایه‌وه‌ هه‌ر خیانه‌ت بێت و با كه‌سیش پێی نه‌زانێ‌ له‌به‌رچاو وون بێت رێ‌ به‌خۆی نه‌دات ده‌ست له‌كارێك بدات كه‌مافی ئه‌و نییه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها دین ده‌توانێ‌ دروستی بكات.
‌و. لابردنی ته‌زكیه‌ی حیزبی به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن یان وه‌رگرتنی پۆسته‌كان.
‌ز. به‌یاساكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ده‌ستێوه‌رنه‌دانی حیزب له‌كاروباری یاسا.



گه‌نده‌ڵی له‌بواری ئابوری و وه‌به‌رهێنان و داهاتی كوردستان
لایه‌نێكی گرنگی ده‌سه‌ڵاته‌و بڕبڕه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌رپرسیاریه‌تی زۆر ڕووی تێده‌كات له‌م بواره‌شدا گرفتی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م لایه‌نه‌ پێویسته‌:
1) سه‌رچاوه‌ی ئه‌و داهاته‌ ڕوون بێت و تاكه‌ تاكه‌ی دینارێكی داهات به‌موڵكی گه‌ل بزانرێت و مافی یه‌كه‌یه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته‌ی پێوه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت لێره‌دا حزبی ده‌سه‌ڵات زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كان دیاری بكات و بڕه‌كه‌شی وه‌ك خۆی ڕابگه‌یه‌نرێت.
2) داهات مافی گشتییه‌ و قۆرخكردنی بۆ یه‌ك لایه‌ن یان چه‌ند كه‌سێك و گروپێك تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ دژ به‌گه‌ل و ده‌بێ‌ له‌ناخی به‌رپرساندا (المال مال الله) زیندوبكرێته‌وه‌ و ئه‌وانیش وه‌ك وه‌كیلێك ده‌ستكاری بكه‌ن، ئه‌و به‌ڕه‌ها ده‌ستكاریكردنه‌ و خه‌رجكردنی له‌بواری تایبه‌تدا ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ته‌وه‌، كه‌واته‌ ده‌بێت به‌خیانه‌ت ناوزه‌د بكرێت.
3) به‌رپرسه‌كان خولی ڕۆشنبیری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا ماڵا و دارایی و سامانیان بۆ بكرێته‌وه‌ له‌و خوله‌دا فێر بكرێن كه‌چۆن ده‌ست بۆ یه‌ك دینار به‌بێ‌ بوونی به‌هانه‌ی شه‌رعی ده‌بێته‌ مایه‌ی سزای گران و سه‌خت.
4) سیاسه‌تی (من أین لك هژا) بكرێته‌ سیاسه‌تی كارپێكردن و دروستكردنی سیسته‌می وه‌ك خه‌ڵك ژیان بێته‌ ئاراوه‌. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ به‌رپرسی داهاتی سامانی به‌خشراوی فه‌رموو [ فهلا جلست فی بیت أمك وأبیك فتأتیك هدیتك إن كنت صادقا! ] له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسه‌ هه‌موو داهاته‌كه‌ی هێنایه‌ به‌رده‌ست پێغه‌مبه‌ر و ووتی {ئه‌مه‌ به‌شه‌كه‌ی ئێوه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌شه‌ دیاری منه‌ و خه‌ڵكی به‌دیاری پێیان داووم} {هژا لكم وهژه أهدیت إلی}.
كه‌واته‌ ده‌بێت زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ بڵێین به‌جه‌نابی به‌رپرس ده‌بێت ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌كورسیه‌كه‌ت داده‌به‌زی هه‌ژارتر بووبی نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندتر.
5) بۆ ڕێگرتن له‌به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ده‌وڵه‌ت پێویسته‌ ڕێوشوێنێكی زۆر توند بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو زیاده‌ خه‌رجی و به‌فیڕۆدانه‌ی كه‌له‌ناو ده‌زگاكاندا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كڕینه‌وه‌ و یاریكردن به‌وه‌صڵا و ته‌نده‌ره‌كان ده‌كرێت ئه‌مه‌ش ده‌ردێكی زۆر كوشنده‌یه‌ كه‌له‌زۆر له‌ده‌زگاكانی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌كاندا دیاره‌ و مناقصه‌كانیش زۆربه‌یان بوونه‌ته‌ ڕۆتین و له‌ئه‌رزی واقیعدا بوونی نییه‌ ته‌نها ڕێكه‌وتنی نێوانی به‌رپرس و خه‌ڵكانی ده‌ست ڕۆیشتوو له‌ناو حزب و حكومه‌تدایه‌.
پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆی ئه‌نجامی بدات و كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان و دیندار بكرێته‌ به‌رپرس و ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی لێ‌ دوورخرێته‌وه‌ ده‌توانرێت له‌م بواره‌دا چاكسازی بكرێت.
ئه‌مڕۆ به‌پاره‌دان و ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری فرۆشتنی یاسای حكومه‌ت به‌نرخێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی زۆری دروستكردوه‌.
بۆیه‌ كام جۆره‌ كارێك ده‌ڵێن یاسا نایگرێته‌وه‌ و به‌پێی یاسا ناكرێت به‌یاسای پاره‌دان و فرۆشتنی یاساكه‌ جێبه‌ج ده‌كرێت.
یان ئه‌و دیارده‌ سه‌یره‌ی كه‌به‌دی ده‌كرێت كه‌حكومه‌ت زۆربه‌ی ده‌زگاكانی له‌بینای كرێدایه‌ و پاره‌یه‌كی زۆر له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌ڕوات به‌ڵام له‌بیری ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌كرێی چه‌ند ساڵێك بكاته‌ بینایه‌ك و له‌كرێچێتی ڕزگاری بێت، كه‌چی باره‌گای حزبیه‌كه‌ زۆر له‌دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان ڕازاوه‌تر و جوانتره‌ و ده‌شكرێت له‌بینای حكومیدا بێت و زۆر ئاساییه‌ كه‌ده‌بوایه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوایه‌.
6) ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی داهات و دارایی و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌ حكومه‌ت له‌ناوه‌نده‌كانی زانستیدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌ڕای هه‌مووان و به‌شداری هه‌موو توێژه‌كان ئالیه‌تی گونجاوتر و له‌بارتری بۆ بدۆزرێته‌وه‌ له‌م بواره‌دا یاسایه‌كی زۆر تۆكمه‌ و گونجاو ده‌ربچێت.
پێمان وایه‌ گرفتی زۆری ده‌سه‌ڵات له‌م بواره‌دایه‌، ئه‌مه‌ش كاری زۆری ده‌وێت به‌داهێنانی ئالیه‌تی نوێ‌ ده‌توانرێت باشتر ڕێكبخرێت.
له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا سیسته‌می (بیت المال) داهێنرا كه‌ده‌ستواژه‌یه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ داهاتێك شوێنی دانانی خۆی هه‌یه‌ و هه‌روا جێی خه‌رجی خۆی جیاوازه‌ داهاتی زه‌كات ناكرێت تێكه‌ڵا به‌داهاته‌كانی ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ بكرێت. بۆ نمونه‌ چونكه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ جۆرێك مافی په‌یوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه‌ و بۆ جۆرێك چین و توێژ ده‌بێت خه‌رج بكرێت. كه‌واته‌:
ئه‌م لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت پێویسته‌ زۆر به‌هه‌ند بگیرێت و له‌كه‌مترین نه‌سریه‌ی ده‌زگایه‌ك هه‌تا خه‌رجیه‌كانی دیوانی سه‌رۆك پێویستی به‌ڕێكخستن هه‌یه‌، به‌یاسایه‌كی دادوه‌رانه‌.
7) هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و خه‌ڵكانه‌ی كه‌له‌ده‌زگاكانی حزبدا كارده‌كه‌ن و له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌ت دامه‌زراوون ده‌بێت بزانرێت ئه‌و زۆر بوونی موچه‌خۆرانه‌ له‌كوێوه‌ دروستبووه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و پێشبڕكێی حزبییه‌ كه‌ده‌كرا له‌نێوانی سلێمانی و هه‌ولێردا دامه‌زراند له‌ده‌زگای حزبیدا و له‌ڕێگه‌ی حزبه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌داموده‌زگای حكومه‌تدا نییه‌. په‌نجه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ و حزب كه‌بودجه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌بێت ئیتر بۆچی ده‌بێت پاره‌ی كارمه‌نده‌كانیشی له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت یان ئه‌و هه‌موو ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبی كه‌بودجه‌كه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ و پشتی زۆری داهاتی شكاندوه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت حزب بۆخۆی كاری خۆی بكات حكومه‌تیش كاری خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا حكومه‌ت كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنی بینراوی خۆی نییه‌، ماوه‌یك له‌وه‌و پێش كه‌ناڵێك هه‌بوو به‌ڵام ئه‌ویش تووشی ده‌ردی حزبی هات.
8) ده‌بێت حكومه‌ت له‌بیری دابینكردنی پێداویستیه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كاندا بێت وه‌ك نان و ئاو و ده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌ و زانست و زانیاری و هتد. ئه‌مه‌ش به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگه‌چارانه‌:
• به‌شه‌ خۆراك تووشی قه‌یران هاتوه‌، له‌و قه‌یرانه‌ ڕزگار بكرێت و وه‌ك جاران به‌رده‌وام بێت به‌ڵام به‌جۆری چاك و باش.
• یان بكرێته‌ پاره‌ و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌شه‌ پاره‌ی خۆی وه‌ربگرێت و خۆی له‌بازاڕی ئازاددا خۆراكی خۆی بكڕێت.
• یان حكومه‌ت یاسای (كارت) دابهێنێ‌ و له‌هه‌ر شارێكدا بازاڕێكی ئازادی ده‌وڵه‌تی بكاته‌وه‌، خۆی جۆره‌كانی خۆراكی بۆ بهێنێ‌ و به‌هاوڵاتی به‌نرخێكی گونجاو وبه‌پێی كارت بیفرۆشێ‌. ئه‌م جۆره‌یان چه‌ند سودێكی هه‌یه‌:
‌أ. به‌گه‌ڕخستنی ژماره‌یه‌كی باش له‌خه‌ڵكی بێكار و دامه‌زراندنی وه‌ك كارمه‌ند له‌و بازاڕه‌دا و موچه‌كه‌شی له‌سه‌ر داهاتی ئه‌و بازاڕه‌ دابین ده‌بێت.
‌ب. له‌قه‌یرانی یاریكردن به‌ به‌شه‌ خۆراك ڕزگارمان ده‌بێت.
‌ج. هاوڵاتی به‌خواستی خۆی پێداویستی خۆی دابین ده‌كات.
‌د. گرانی كه‌لوپه‌لی پێویستی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و بازاڕه‌كانی تر له‌ڕووی نرخه‌وه‌ داده‌به‌زێنێ‌.
• نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان ده‌بێت خزمه‌تگوزاری زیاتریان تیا بكرێت و نرخی پشكنین و بینین و ده‌رمان شتێكی ڕه‌مزی بێت و زۆر به‌گرنگیه‌وه‌ پزیشكه‌كان به‌ده‌م نه‌خۆشه‌وه‌ بچن، به‌تایبه‌ت عیاده‌كانی ئێوارانی حكومه‌ت كه‌زۆرجار واده‌زانرێت ته‌نها به‌ڕێكردنه‌، دابینكردنی بڕه‌ پاره‌ی پێویست بۆ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان.
• عیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێواران نرخیان یه‌كجار گرانه‌ و زۆر له‌سه‌ره‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی تره‌ بۆ خه‌ڵك هه‌روه‌ك نرخی ده‌رمانیش له‌ده‌رمانخانه‌كان گرانه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێت ڕێك بخرێت به‌:
‌أ. پزیشكان موچه‌ی فه‌رمی خۆیان هه‌یه‌، ده‌بێت نیسبه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌ی پشكنین به‌پێی پسپۆڕی و ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌خۆش بێت.
‌ب. یان نرخێكی ناوه‌ندی بۆ هه‌مویان دیاری بكرێت به‌پێی ئامارێكی دروستی زانستی و واقعی هه‌ژماركردنی كرێی بینا و كارمه‌ندان و پێداویستی تر له‌مانگێكدا.
‌ج. یان خۆیان لایه‌نی مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ند بگرن و كێبڕكێی ته‌لارسازی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان دروست نه‌كه‌ن.
‌د. دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌خزمه‌تكردنی هه‌ژار و بێ‌ باوك و بێوه‌ژنان و ساڵمه‌ندان و بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌ك كه‌هاوكاری باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسادا.
‌ه. دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ هاوڵاتیان به‌گشتی و ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی كه‌ده‌ڕۆنه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ و زیادكردنی بڕی هاوكاری پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و لابردنی زیاده‌ له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌دا.
‌و. پارێزگاری له‌ڕه‌وشت و به‌ها باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و ڕێگرتن له‌هێنانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌بونه‌ته‌ هۆی تێكدانی ڕه‌وشتی گه‌نج و لاوه‌كانمان.
• ده‌زگاكانی خوێندن و ناوه‌نده‌كانی به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ پێویسته‌ كاری بۆ بكرێت به‌:
‌أ. دابینكردنی پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست و گونجاو و به‌ئالیه‌تێكی زانستی و نه‌خشه‌ی نوێ‌ كه‌جۆری پێداویستی و بڕی پێویست و سه‌رچاوه‌ی دابینكردن دیاری بكات.
‌ب. ده‌رماڵه‌ی قوتابی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بێت له‌هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌پێی دووری و نزیكی شوێنی خوێندكاران بۆئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ بكرێت.
‌ج. دابینكردنی شوێنی گونجاو بۆ هه‌موو كۆلێژ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌پێی پلانێكی دروستی حكومه‌ت كه‌ساڵانه‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندن گه‌شه‌ پێبدات.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لقی ســلێمانی
26/2/2011