یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
له‌ دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان داوای حه‌سانه‌ بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/03/2011 : 23:53:11
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستایانی ئایینی هه‌میشه‌‌و هه‌میشه‌ رۆڵێكی كارایان هه‌بووه‌، له‌و بار‌ودۆخه‌ی له‌م دواییه‌ش له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی هاته‌ پێش له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان جوانترین رۆڵیان بینی، له‌ هه‌ندێك شوێن په‌رژینی مرۆییان دروست كرد‌و، تا هه‌ندێكیان برینداریش بوون، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قه‌د قه‌باره‌ی پێگه‌ی خۆیان پێویسته‌ حورمه‌تیان بگیرێت.

مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ سایتی زانایانی راگه‌یاند: هه‌ر له‌ دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی زانایان یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان قسه‌مان له‌سه‌ر كرد، دانی حصانه‌ بوو به‌ مامۆستایانی ئایینی، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه‌ زیاتر له‌وه‌ بوو، كه‌ چۆن پێناسه‌ی مامۆستای ئایینی بكه‌ین، ئایا به‌ پێێ‌ بروانامه‌ی ئه‌كادیمییه‌، یان بروانامه‌ی زانستی یان شێوازی دیكه‌، به‌ڵام دوای هاتنه‌پێشی ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانمان له‌ كه‌مترین ده‌رفه‌تدا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ین‌و، بیده‌ینه‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و پشتیوانیه‌مان لێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ حورمه‌تی زانایانی ئایینی پارێزراو بێت، وه‌ له‌ كه‌سانێكیش جودا بكرێنه‌وه‌، كه‌ بوونه‌ته‌ بار به‌سه‌ر ناوی مامۆستایانه‌وه‌، كه‌ هه‌ندێكیان له‌وانه‌یه‌ قورئانیشیان ره‌وان نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لێپێچیینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی به‌ پێی یاسا بێت‌و، له‌و حاڵه‌تانه‌ بێت، كه‌ دیاری ده‌كرێن، وه‌ك هه‌ر كه‌سێك كه‌ حه‌سانه‌ی هه‌یه‌.
هیوادارین وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پرۆژه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو بین.