راگه‌یاندنی لق:
رۆژی 1/3/2011 شاندێكی باڵای لقی 20 ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز فه‌ریق فاروق به‌رپرسی لق، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی لقی شێخان یه‌كیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لق‌و زانایانی ئه‌ندامی لق پێشوازیان لێكرا.
له دانێشتنێكدا باس له رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرا، كه له هه‌ر بارودۆخێك ئه‌ركی گرنگی به‌رچاوڕوونی‌و هۆشیاركردنه‌وه وه‌ك خه‌باتێكی سه‌رشانیان دیار‌و ئاشكرایه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز فه‌ریق فاڕوق وێڕای دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی‌و ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ زانایان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ناكرێ ڕاستی مێژووی كۆن‌و نوێی كوردستان له یادبكرێت، كه زانایانی ئایینی به‌ر له هه‌موو چینێك هه‌ڵگیرسێنه‌ری خه‌باتی داكۆكیكاریو فیداكاری كوردستانی بووه.
شایانی باسه: دانیشتنه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند‌و، دواتر شاندی میوان به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران.
|