رۆژی چوارشه‌ممه 2/3/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، پێشوازی كرد له ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی سنووری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان.
له دانیشتنێكدا وێڕای باسكردنی رۆڵی زانایانی ئایینی شاره‌كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له زانایانی سنووری لقی سلێمانی كرد، كه كاریگه‌ری‌و ئاماده‌بوونێكی به‌رچاویان هه‌بووه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیهكانو، هه‌روه‌ها له ئاماده‌كردنی بهیاننامهكانو پێشنیاره‌كانیان بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه ئه‌مه خۆی په‌یامی زانای ئاینییه‌و، نیشاندانی خهمخۆریو به‌هاناوه‌چوونی زانایان ده‌سه‌لمێنی به‌رامبه‌ر به گهلو وڵات.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه زانایانی ئاینی سنوره‌كه، سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، به‌ڵێنی به‌گه‌ڕخستنی هه‌موو توانا‌و هه‌وڵی خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژیه‌كان.
|