راگه‌یاندنی لق:
رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 2/3/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د كه‌ریم غازی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی ئاشته‌وایی له نێوان بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید وه‌لی دارهبهنیو، بنه‌ماڵه‌ی فازڵ سورچی، كه به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز كاك نیهاد بارزانی‌و، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، به‌شی كۆمه‌لایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
شایه‌نی باسه دوای هه‌وڵێكی زۆری هه‌موو لایه‌ك، توانرا جارێكی دیكه خۆشی‌و تهباییو ئارامی بگه‌ڕێنرێته‌وه نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه.
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ش ناوچه‌ی چواری هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رێزانه كرد كه لێبڕٍاوانهو سه‌ركه‌وتووانه به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بوون.
|