بۆ پشتیوانیكردن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ر ئاژاوه‌و هه‌وڵێك، كه مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك‌و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی ئه‌م شاره، زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه .
ئیمرۆ پێنج شه‌ممه 3 /3/2011 شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كوردستانیان كرد له پارێزگای كركوك‌و، له دانیشتنێكدا له گه‌ڵا ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانی زێره‌ڤانی دا ، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پشتگیری زانایانی ئاینی كوردستانی بۆ هێزی زێره‌ڤانی كوردستان دوو پاتكرده‌وه، كه له‌م رۆژگاره ناسكه‌دا‌و، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی شاری كه‌ركوك و پاراستنی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له‌م شاره كوردستانیه له ده‌ستی ناحه‌زان و شۆفینیه‌كان.
له‌لای خۆشیانه‌وه عه‌قید نه‌جات عه‌لی به ناوی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌كانی زێره‌ڤانی سوپاسی ئه‌م هه‌ڵویسته‌و پشتگیری زانایانی ئاینیان كرد.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و مه‌لبه‌ندی كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستانیان له شاری كركوك كرد ، له تێكرای ئه‌م سه‌ردانه‌دا تأكید له سه‌ر كوردستانیه‌تی كه‌ركوك و به‌رگری له‌خاكی كوردستان كرایه‌وه، هه‌روها هاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ به‌رگریكردن له شاری كه‌ركوك به خالێكی ئیجابیانه وه‌سف كرا‌و، جێی به‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق به چاره‌سه‌رێكی واقیعی و بنه‌ره‌تیانه باسی لێوه‌كرا بۆ كۆتایهێنان به بارگرژی ناوچه‌كه.
له‌لای خۆشیانه‌وه هه‌ر یه‌ك له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی له شاری كركوك ئه‌م هه‌ڵوێسته‌وه و سه‌ردانه‌ی یه‌كێتی زانایانیان به خالێكی ئیجابیانه‌و هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییانه وه‌سف كرد.