له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و وتاربێژی ئایینی ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و هیچ بێ رێزی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران كردبێت.
دكتۆر به‌شیر ده‌ڵێت: من له چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی پشتگیریم له داواكانی خۆپیشانده‌ران كردووه‌و، خۆپیشاندانی به مافێكی ره‌وا زانیووه.
سه‌باره‌ت به قسه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش، كه هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه دكتۆر به‌شیر خۆپیشانده‌رانی به خه‌واریج ناوبردوونه، ئه‌و ره‌تی كرده‌وه‌و پێی وابوو، كه هه‌واڵه‌كه شێوێندراوه، چونكه مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌وه‌بووه، كه هه‌رچه‌نده خه‌واریجه‌كان ئامانجێكی دروستیان هه‌بو، وه به نیه‌تێكی باشیش كاره‌كه‌یان كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كوشتنی موسڵمانانی لێكه‌وته‌وه كاره‌كه‌یان چاكی‌و جوانی خۆی له ده‌ستدا، بۆیه پێویسته خۆپیشانده‌رانیش وریابن رێنه‌ده‌ن هیچ كه‌سێك داوا جوان‌و ره‌واكانیان بشێوێنێت.
هیواخوازیشه راگه‌یاندن له ئاست به‌رپرسیارێتیدا بێت، له پێناوی ره‌واجدان به كاری خۆیان هه‌واڵ‌و قسه‌و لێدوانه‌كان نه شێوێنن، چونكه هه‌موومان له كه‌شتیه‌كداین، ئه‌ویش كه‌شتی كوردستانه، با پێكه‌وه له ئاست مه‌سئولیه‌ت دابین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و پێش به‌ین‌و، ژیانی هاووڵاتیانی خۆش بكه‌ین‌و، بشتوانین له ئاست داواكانی شه‌قامی كوردستان بین. |