له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلیمین، كه هه‌میشه هه‌ڵوێستی شۆڤینییانه‌یان به‌رانبه‌ر به كورد‌و كوردستان هه‌بووه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان به راپه‌رین له دژی پێشمه‌رگه وه‌سف ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له پێگه‌ی خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه، پیرۆزبایی راپه‌رین له كورانی باكووری عێراق ده‌كه‌ن‌و، پێیان وایه ئه‌و هاوولاتیانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانی هه‌یئه‌ی عوله‌ما ده‌نرخێنن، بۆ ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه‌ی داگیركا‌ر هاتوونه.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه پێی وایه هاووڵاتیانی باكووری ئێراق له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئێراق دابه‌ش بكه‌ن، ئینجا پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كه‌ن له پێناوی ئازادكردنی باكووری خۆشه‌ویست له هه‌ردوو حزبی كوردی‌و ده‌ركردنی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و، پێكهێنانی له‌شكرێكی عیراقی به‌هێز.
ئینجا به‌یاننامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌حریزی هانی خۆپیشانده‌ران ده‌دات‌و، ده‌ڵێت: شۆرشگێران هه‌یئه‌ی عوله‌ما له چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنتانه به‌سه‌ر دوو حزبه كوردییه‌كه، وه‌بیریشتان ده‌هێنینه‌وه، كه به‌رده‌وامبوون له خۆپیشاندانه‌كان‌و، ئارامگرتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون‌و درێژه‌پێدانی تاكه رێگایه بۆ پارێزگاریكردن له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق‌و گه‌ییشتن به ئامانجه‌كان.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌یئه‌ی عوله‌مان له‌و كاته‌یه، كه به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی ئه‌وان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای ئازادی بانگهێشت ده‌كرێت بۆ ئازادكردنی كه‌ركوك، نه‌ك وه‌ك ئه‌و خه‌یاڵی ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و به‌یاننامانه وریاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئێمه‌ش تا چه‌ندی زووتره حكومه‌ت‌و جه‌ماوه‌ر‌و ئۆپۆزسیۆن له یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌و، داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران بێنه دی‌و، ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌یارێك تیرمان تێنه‌گرێت‌و، له یه‌كتر به گومانمان نه‌خات‌و، ئامانجی گڵاوی خۆی به ئێمه دڵخۆش نه‌كات. |