مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له به‌رپرس‌و كارگێڕانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستایانی سنووره‌كه ده‌كات، كه رۆڵێكی مه‌زنیان دیت هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی سلێمانی.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی زانایان تایبه‌ت به سایتی (زانایان) گووتی: ئه‌و داواكارییانه ته‌عبیر له لقی سلێمانی ده‌كات، نه‌ك هه‌موو یه‌كێتی زانایان، ئێمه ئه‌وانمان ئازاد كرد، كه شتێك بنووسن له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی سلێمانی بگوونجێت، چونكه ئه‌وان له‌وێنه‌و، باشتر شته‌كان ده‌زانن، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ناوی ته‌واوی یه‌كێتی زانایان بووایه ئه‌وه ده‌ستكاری‌و زیاده‌و كه‌ممان تێدا ده‌كرد، به‌ڵام ئێستاكه‌ش ئه‌وان ئازادن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له موعاناتی سنووره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌و، خواسته‌كانی سنووره‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مانی كوردستان.
|