به نووسراوێكی ره‌سمی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی زیاد بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: زانایانی ئایینی به پیشه‌ی (پێشنوێژ‌و وتارخوێن)و (پێشنوێژ) ئه‌ركێكی گرینگ‌یان له‌سه‌ر شانه‌و، هه‌ر یه‌كه‌و له مزگه‌وتی خۆیان وێڕای ئه‌ركه ئایینیه‌كه‌ی خۆیان سه‌رپه‌رشتی فهرمانبهرانو كاروباری مزگه‌وت دهكهنو، تا ئێستا ده‌رماڵه‌ی (پایه)یان بۆ سه‌رف نه‌كراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات به رێژه‌ی (20%) بۆ پێشنوێژ‌و وتارخوێنان‌و، (15%) بۆ پێشنوێژان زیاد بكرێت، ئه‌وه‌ش به پێی رێنمایی ژماره (21)ی ساڵی (2008)ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری (بڕگه‌ی ده‌رماڵه‌كان).
|