راگه‌یاندنی لق:
له به‌رواری 4/3/2011 شاندێكی باڵای ناوچه‌ی چواری هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز به‌رپرسی ناوچه مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د كه‌ریم به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمێكی ئاشته‌وایی له نێوان بنه‌ماڵه‌ی رزگاری حوسێن مه‌لازاده‌و، بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولخالیق كه‌ریم.
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له به‌رێز شیخ مه‌لا سانی هیرانی‌و، مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی لقی 24ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی سۆرانی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان‌و، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قڵاوه‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی ئاینی‌و، پیاو ماقوڵانی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون.
شایه‌نی باسه: دوای هه‌وڵێكی زۆری دڵسۆزان توانرا خێر‌و خۆشی‌و، ته‌بایی‌و ئارامی بگه‌رێنرته‌وه نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه.
|