یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
یه‌كێتی زانایان ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/03/2011 : 08:27:33
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ دیدارێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ته‌ئكید له‌ خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر‌و پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان‌و رۆڵی زانایانی ئایینی كرایه‌وه‌.

شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێز سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد. له‌ ده‌ستپێكدا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له‌و قۆناغه‌دا‌و، روونی كرده‌وه‌، ئه‌وان خۆیان به‌ پشتیوانی ته‌واوی زانایانی ئایینی ده‌زانن‌و، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا هیوای خواست زانایانی ئایینی له‌ ئاست په‌یامی ئه‌واندا بن، به‌وه‌ی ته‌واو له‌له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ردا بن‌و، به‌ تووندیش داوا له‌ حكومه‌ت بكه‌ن جددیتر به‌ پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بچێت‌و، زیاتر بێنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو جه‌ماوه‌ر.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانایان گووتی: نامانه‌وێت له‌ رێگای هیچ مامۆستایه‌كی ئایینییه‌وه‌ ته‌جره‌به‌ی (1993) دووباره‌ ببێته‌وه‌، كاتێك له‌ په‌نای رووداوه‌كانی ئه‌و كاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ دوو پارچه‌‌و، دوای زیاتر له‌ 9 ساڵ مفاوه‌زات تا یه‌كیان گرته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی دابن‌و، هه‌ر دوو پارچه‌یی‌و چه‌ند پارچه‌ییه‌ك خزمه‌ت به‌ په‌یامی زانایانی ئایینی ناكات.

هه‌ر له‌ درێژه‌دا سه‌رۆكی زانایان گووتی: هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ر شوێنێكی كوردستان بێت قبوڵی ئه‌وه‌ بكات ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایان بێت، پێویسته‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی زانایان بێت.

دوای ئه‌وه‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ درێژی باسی له‌ رۆڵی زانایانی ئایینی له‌ سلێمانی كرد، به‌تایبه‌تی رۆڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له‌ رۆژانی سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سلێمانی.

مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی زۆر به‌خێرهاتنی شاندی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، رۆڵی زانایانی ئایینی به‌رز نرخاند، ئه‌و پێی وابوو زانایانی ئایینی به‌ گشتی‌و یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی رۆڵێكی زۆر جوامێرانه‌‌و پر له‌ مه‌سئولیه‌تتان نواند، بۆیه‌ جێگای ده‌ستخۆشین، كه‌ په‌یامه‌كه‌تان تا ئێستا زۆر به‌ رونی دیاره‌، هه‌روه‌ها داوای كرد به‌ پێی توانی خۆیان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن، تا زیاتر به‌ پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بچێت، ئه‌و روونی كرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌دی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر داین، به‌ڵام به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ ئزموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه‌ تێكچوونی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به‌ قازانجی كه‌س نایێته‌وه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان هیوا میرزا به‌رپرسی مه‌كته‌بی زانایان‌و عومه‌ر ئیسماعیل‌و مه‌لا ئه‌نوه‌ر خۆشناو له‌ دیداره‌كه‌ ئاماده‌ بوون‌و، شاندی یه‌كێتی زانایانیش پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی‌و شێخ به‌هائه‌دین چه‌مپاراوه‌یی‌و مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی چالاكی‌و ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، مه‌لا نیاز راغب به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان.