یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پێشوازیان له‌ وه‌زیر ی ئه‌وقاف كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/03/2011 : 08:42:43
قه‌باره‌ی فۆنت
معروف مه‌لا عولا روستایی- ڕاگه‌یاندنی لق هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی / 10/3/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌ر پرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ئاماده‌بونی كارگێران‌و ئه‌ندامان‌و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنوری لقی هه‌ولێر پێشوازی له‌ به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و شاندی یاوه‌ریان كرد، سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق پاش به‌خێر هینانی به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و شاندی یاوه‌ری تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆلی ماموستایانی ئاینی له‌م ئان‌و ساته‌دا، جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان، هه‌روها ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی زانایان هه‌میشه‌ له‌گه‌ل خواست‌و داخوازیه‌كانی خه‌لك ده‌ژێت‌و، پشتوانی له‌ حوكومه‌تی هه‌رێم‌و، سه‌رجه‌م دام‌و دزگا شه‌رعیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كات . هه‌روها سوپاسی رۆڵی به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقافی كرد بۆ ئه‌و دڵسۆزی‌و، له‌ خۆبورده‌یه‌ی نیشانی ده‌دات له‌ ئاست خزمه‌ت كردنی زانایانی ئاینی‌و، شوێنه‌ ئاینیه‌كان .

پاشان به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف له‌لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی گه‌رمی پێشوازی لێكردنی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایانی كرد، له‌وته‌یه‌كیدا باسی رۆڵی ماموستایانی ئاینی كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پشگیریكردنی ماموستایانی ئاینی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌‌وه‌، به‌ڵینی دا بۆ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی هه‌ر داخوازی‌و پێشنیارێكی ماموستایانی ئاینی بۆ زیاتر خۆش گوزه‌رانی زانایانی ئاینی له‌ هه‌رێمی كوردستان .