یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
شێخ سوهه‌یبی ئه‌مریكی: داوا ده‌كات زانایان بخوێننه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/03/2011 : 07:07:09
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی (إقرأ)دا، رۆژی 21/2/2011 كه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سایه‌تی دیارو زانای به‌ناوبانگی ئه‌مریكی شێخ سوهه‌یب ئه‌مریكی سازیدابوو، ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ندین لایه‌نه‌ پڕ حیكمه‌ته‌كانی ئیسلام‌و هه‌ڵوێستی جوانی زانا پایه‌ به‌رزه‌كانی سه‌رده‌مه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی موسڵمانان.

دواتر زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌، ره‌خنه‌یه‌كی هێمنانه‌ی ئاراسته‌ی زانایانی عاله‌می ئیسلامی كرد، به‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یان كه‌مه‌‌و وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ژیان‌و مێژوو دڵسۆزی‌و به‌رهه‌می زانایان كه‌ڵك وه‌ربگرن، ئه‌و پێی وابوو مادام ئه‌و كه‌ره‌سته‌ زۆرو مێژوه‌ پڕ له‌ زانایه‌ هه‌یه‌، ده‌بوا ئێستا زێتر له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپی‌و ئه‌مریكیه‌كان، وڵاتانی موسڵمانان پێشكه‌وتووتر بوان.

ئه‌و زانایایه‌ داواشی كرد، كه‌ زانایانی ئایینی له‌ هه‌ر كوێ‌ هه‌ن، بایه‌خی زیاتر به‌ خوێنه‌وه‌‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام‌و هه‌ڵكه‌وتوویی زانایانی پێشوو بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ‌و كاری بانگخوازی ئێستای پێ‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێ‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ شێخ سوهه‌یبی ئه‌مریكی له‌ دایك‌و باوكێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی‌و نه‌سڕانیه‌‌و، هه‌ر له‌ گه‌نجیه‌وه‌ موسڵمان بووه‌‌و، بۆ خوێندن ڕووی كردۆته‌ زانكۆی ئه‌زهه‌رو، به‌رگی ئه‌زهه‌ریه‌كان ده‌پۆشێ‌، له‌ شاره‌زایی‌و كاری نوسین‌و بانگخوازیشدا رۆڵی گه‌وره‌‌و دیاری هه‌یه‌، به‌ هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی‌و عه‌ره‌بی قسه‌ده‌كات‌و ئێستاش سه‌رقاڵی خوێندنی زیاتره‌ له‌ وڵاتی میسڕدا.