به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له و‌وڵاتی به‌ریتانیا, كه تایبه‌ت بووه به‌و كه‌سانه‌ی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا موسوڵمان بوونه ده‌ركه‌وتووه, كه ئه‌م موسوڵمانانه ڕۆڵێكی كارا‌و به‌رچا‌ویان هه‌یه بۆ به‌دواداچوون‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌و چه‌مك‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرا‌ون.
هه‌ر‌وه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ش به‌و ئاسته‌نگ‌و ته‌گه‌رانه كرا‌وه, كه ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م كه‌سانی تازه موسڵمان بوو، به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كه‌سه‌و به‌پله‌ی دووه‌میش كه‌می ڕێژه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ر‌و لایه‌نانه‌ی تایبه‌تن به چا‌ودێری كردنیان‌و پاراستنیان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش (ئیدوارد تشارلز) و (ماسی‌و ماكدوناڵد), كه هه‌ردووكیان به‌رپرسن له ماڵپه‌ڕی (شبكه المسلمین الجدد) له (ویلز) , كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌ساڵی(2001) دامه‌زرا‌وه, ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد‌و گوتیان: كاری ئه‌م سایته ته‌نیا خزمه‌ت گه‌یاندن نیه به تازه موسڵمان بووان، به‌ڵكو هه‌وڵێكی جددیش ده‌ده‌ن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گومانه هه‌ڵانه‌ی له ئه‌نجامی نه‌شاره‌زایی له‌و ئایینه پیرۆزه لایان در‌وست بووه.
ئه‌م دوو به‌رپرسه گوتیشیان: تا بتوانین له نزیكه‌وه چا‌وپێكه‌وتن‌و بیر‌وڕا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین‌و هه‌میشه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین, كه بتوانین ووڵامی شیا‌ومان لابێ، بۆ گشت ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ئاینه پیرۆزه‌وه ڕووبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی تازه موسڵمان بووه‌وه.
|