به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست سایتی زانایان كه‌وتوون، په‌یمانگای پێش نوێژ‌و وتارخوێنان له شاری هه‌ولێر، وانه‌ی كۆمپیوته‌ریان هه‌یه‌و به شێوه‌ی نه‌زه‌ری ده‌یخوێنن، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپیوته‌ریان نیه‌و، راگری په‌یمانگاش ده‌ڵێ: دوای ئه‌و پشووه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ش وای كردووه قوتابیانی ئه‌و په‌یامانگایه هه‌ست به بێزاری بكه‌ن له‌و وانه‌یه‌و وه‌ك پێویست سوودی لێ وه‌رنه‌گرن، مه‌لا عوبێد عومه‌ر نوێنه‌ری قوتابیان له په‌یمانگای ناوبراو پێی راگه‌یاندین، كه ئه‌مه كێشه‌ی بۆ قوتابیان دروست كردووه‌و، ئه‌وانیش تا ئێستا زۆر داوایان كردووه، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراوه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه قوتابیان له‌وه زۆر نیگه‌رانن.
ناوبراو گوتیشی: تا ئێستا چوار جار داوامان له وه‌زیری ئه‌وقاف كردووه، به‌ڵام دواجار وه‌زیر پێی گوتین: ئێوه بڕۆن دوو كۆمپیوته‌ر بكڕن من پاره‌كه‌تان ده‌ده‌مه‌وه.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتریش سایتی زانایان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز ( د. عومه‌ر عبدالله سێبه‌ردانی) راگری په‌یمانگای پێش نوێژ‌و وتارخوێنان كرد‌و به‌ڕێزیان له‌و باره‌وه گوتی: راسته تا ئێستا به شێوه‌ی عه‌مه‌لی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر له‌و په‌یمانگایه نه‌خوێندراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌بوونی شوێنێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، چونكه شوێنه‌كه‌مان گچكه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌و پشووه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له وانه‌ی عه‌مه‌لی بێ به‌ش نه‌بن.
|