له‌به‌رواری 16/3/2011 سۆزان خان به‌ڕێوه‌به‌ری تواناسازی ئافره‌تان‌وكاك سفین له‌ڕێكخراوی ستارت سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی زانایانی كرد، ئه‌مه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی لێكرا، شایانی باسه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه هاتبوون، كه پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی یان هه‌یه له سنوری پاریزگای هه‌ولێر بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و ئافره‌تان سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی (شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تان) بۆ ئه‌مه‌ش داوای هاوكاری كردنی یه‌كێتی زانایانیان كرد، كه له‌هه‌ر شارێك پێویستیان به‌مامۆستایه‌كی ئاینی یه، كه هاوكاریان بكات به پێشكه‌ش كردنی مه‌حازه‌ره‌یه‌كی ئاینی، شایانی باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت.
دواتر به‌ڕیز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی ده‌ربڕی‌و وتی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر كارێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان‌و ژنان بێ به‌تایبه‌تی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه پڕۆژه‌یه‌كی ئینسانیه‌و ئێمه له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان هاوكاری ته‌واویان ده‌كه‌ین.
|