راگه‌یاندنی لقی شێخان
رۆژی 13/3/2011 شاندێكی باڵای لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد شێخانی به‌رپرسی لق‌و به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی لق، به‌شداریان كرد له ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی ئازادكردنی قه‌زای شێخان، كه له رۆژی 13/3/1991 رزگاری بو له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس.
هه‌روه‌ها له رۆژی 14/3/2011 شاندی لقی شێخانی به‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری شاری دهۆك، كه به‌بۆنه‌ی یادی ئازادكردنی شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه، وێڕای جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانی حیزبی‌و حكومی‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاره‌كه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون‌و، چه‌ندین وتاریان پێشكه‌شكرد.
له رۆژی 16/3/2011 وه‌ك بهرزڕاگرتنو یادكردنه‌وه‌ی رۆژی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بهپرسو ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان، بۆ ماوه‌ی پێنچ خولهك له باره‌گای لق وهستانو، نزایان بۆ شه‌هیدانی كاره‌ساتی كیمیابارانی رۆژی 16/3/1988 كرد، كه زیاتر له 5000 شه‌هیدی لێكهوتهوه.
|