یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
قه‌رزاوی : ئه‌وه‌ی له‌به‌حرێن ڕووده‌دات شۆڕش نییه‌ ‌و شه‌رێكی تایفی مه‌زه‌بییه‌.
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/03/2011 : 07:47:20
قه‌باره‌ی فۆنت
بانگخوازی به‌ناوبانگی جیهانی ئیسلامی قه‌رزاوی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتی به‌حرێن به‌ناوی شۆرشه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌دژی ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌یه ‌نییه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی ئامانج گرتنه‌به‌ری سوونه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌یه‌و زیاتر جه‌نگێكی مه‌زهه‌بگه‌رییه‌.

(د.یوسف قه‌رزاوی) سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی كه‌له‌ووڵاتی به‌حرێن هاتۆته‌ئاراوه‌رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌و ووڵاته‌به‌ناوی شۆڕشه‌وه ‌ڕووده‌دات به‌و شێوه‌یه ‌نییه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی لاواز كردنی پێگه‌ی سوونه ‌مه‌زهه‌به‌كانه ‌له‌و ووڵاته‌دا.

له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا قه‌رزاوی باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ئه‌و به‌لایه‌وه‌سه‌یره‌كه‌چه‌ندین هوتاف له‌دژی سوونه‌مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌به‌رز كراوه‌ته‌وه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی چه‌ند گه‌وره‌ مه‌رجه‌عێكی شیعه‌كه‌خه‌ڵكی به‌حرێن نین.

گه‌وره‌بانگخوازی جیهانی ئیسلامی راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌میسر ڕوویدا له‌هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی موباره‌ك، سه‌رجه‌م چین و لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شداربوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌حرێن ڕووده‌دات ته‌نها شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانن و له‌دژی سوونه‌ مه‌زهه‌به‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

قه‌رزاوی ووتیشی: حكومه‌تی پێشووی میسر بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ ڕێگری كردم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ووڵاته‌كه‌ی خۆم ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌م و ئێستاش له‌ووڵاتی قه‌ته‌ر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ‌له‌ووڵاتی به‌حرێن به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌.

له‌ كوردیو