به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نهورۆزو به‌هارو سه‌رۆی ساڵی كوردی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد دهكاتو، ده‌خوازێت ساڵی نوێی كوردی ببێته هه‌وێنی برایهتیو تهباییو پێكه‌وه‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان به برایهتیو خۆشهویستیو چاكسازی هێور ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له كاتی ده‌رچوونه‌كانی به‌هارو سه‌یران پارێزگاری له خاوێنی ژینگه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌كان پیس نه‌كرێن‌و، هه‌روه‌ها دار‌و بار‌و گیا‌و گۆلو گهنمو دهغڵو دانی هاووڵاتیانیش باپرێزن، چونكه پارێزگاریكردن له ژینگه‌و خاوێنراگرتنی نیشانه‌ی دڵسۆزی دیندارانهو نیشتیمانیانهو مرۆڤانه‌یه. |