رۆژی 21/3/2011 قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكی له كلێسایه‌كی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵستا به سووتاندنی قورئانی پیرۆز، له كاتی سووتاندنه‌كه ده‌یگووت: ئه‌و كتێبه مه‌سئوله له كۆمه‌ڵێك تاوان.
قه‌شه واین ساب هه‌ڵستا به سواتندنی قورئانی پیرۆز له‌ژێر چاودێری قه‌شه جۆنز، ئه‌و قه‌شه‌ی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا نیازی سووتاندنی قورئانی هه‌بوو، به‌ڵام رووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك ئیدانه‌و ره‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوویه‌وه.
سووتاندنی قورئان له‌و كڵیسایه دوای ئه‌وه بوو، كه بۆماوه‌ی كاتژمێرێك له ناو به‌نزین هێشتییانه‌وه، ئینجا ئاگریان تێبهرداو، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ده‌قیقه سووتاندیان، ئه‌وه‌ش له ناوه‌راستی كلێسایه‌ك بوو، كه قه‌شه‌و خه‌ڵكی كه‌نیسه‌كه ته‌ماشایان دهكردو، هه‌ندێكیش وێنه‌یان ده‌گرت. |