محمد که‌لکه سماقی/به‌رپرسی راگه‌یاندن
به‌رواری 23/3/2011پێش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێزكاك حاجی كامیل وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی به‌یاوه‌ری به‌ڕێز حاجی عرفان ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و كاك حاجی ئاكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی سه‌ردانی لقی سلیمانی زانایانیان كرد
به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین قادربه‌رپرسی لق به‌خێرهاتنی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف و وه‌فدی یاوه‌ری كردووخۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌وبه‌سه‌ركردنه‌وانه‌ی به‌ڕێزیان هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن جێگای باسه سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستی زیاتر له‌نزیكه‌وه تێگه‌یشتن له‌كاروباری زانایان و پشتیوانی زیاتری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆزانایانی ئاینی به‌تایبه‌تی لقی سلێمانی كه‌ده‌ورێكی به‌رچاوی ئیصلاحیانه‌یان هه‌بووه له‌م ساته وه‌ختانه‌ی چه‌ندهه‌فته‌ی رابردوو وه‌به‌ڕێزیان دوپاتی كرده‌وه كه‌به‌راستی زانایان سه‌لماندیان كه‌برایه‌تی و یه‌كریزیان له‌ناوچینی زانایاندا گه‌رم وگورتر كرده‌وه‌و خه‌م خۆری میلله‌ته‌كه‌یان بوون و هه‌میشه زانایان له‌دێرزه‌مانه‌وه‌هه‌رئه‌وه پیشه‌یان بووه شایانی باسه كه‌هه‌ندێ له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماده‌بوون شیاوی ئاماژه پێكردنه كه‌كۆمه‌ڵێكی به‌رچاوی زانایانی ناوشار ئاماده بوون به‌ڕیزان مامۆستا أحمدی شافعی و مامۆستا إسماعیل دێرێی ومامۆستا نجم ا‌لدین وادی ئاماده‌بوون
|