ئافره‌تێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری دهۆك چوار منداڵی بوو، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێ كه ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رچوار منداڵه‌كه ئاساییه.
رۆژی 25/3 له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری دهۆك، ئافره‌تێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی (ته‌له‌عفه‌ر)ی سه‌ربه شاری (موسڵ) دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی (4) منداڵی بوو.
له‌مباره‌یه‌وه "دكتۆر ته‌لال ره‌شید شنگالی" جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له لێدوانێكدا به ئاژانسی "په‌یامنێر"ی راگه‌یاند, نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له لایه‌ن دكتۆره "به‌ناز" به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدراوه و ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رچوار منداڵه‌كه‌و دایكیشیان ئاساییه.
"دكتۆر ته‌لال شنگالی" هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌ته له‌و مانگه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی تۆمار ده‌كرێت و له رێكه‌وتی 16/3 ئافره‌تێكی دیكه‌ش له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه چوار منداڵی بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستدا.
له‌باره‌ی ئه‌و دوو حاله‌ته، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی رایگه‌یاند، له رووی ته‌ندروستییه‌وه ئاساییه ئافره‌ت چه‌ند منداڵی ببێت.
په‌یامنێر- قائید میرۆ |