له درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27/3/2011 خولی دووه‌می رۆشنبیری زانایان ده‌ستی به پڕۆگرامه‌كانی خۆی كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا دوو موحازره پێشكه‌ش به زانایان كرا، له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی كه‌ریم له ژێر ناونیشانی (مافی مرۆڤ)، هه‌روه‌ها به‌ڕێز دكتۆر نه‌وزاد رواندزی له ژێر ناونیشانی (ئیسلام‌و یاسا).
دواتر له رۆژی دووه‌مدا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز دكتۆر عومه‌ر په‌تی، له ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی وتاری هه‌ینی) بابه‌تێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كردوو، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی ( ئۆپۆزسیۆن له ئیسلامدا) پێشكه‌ش كرد‌و، بووه مایه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان‌و، زۆرترین پرسیار‌و وهڵامو را گۆڕینه‌وه‌ی له لایه‌ن زانایانه‌وه له‌سه‌ر كرا.
شایانی باسه: وا بڕیاره ئه‌م زنجیره خولانه، كه هه‌ریه‌كه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت‌و، زۆرترین زانایانی ئایینی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان سوودمه‌ند بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له‌م خوله‌دا ژماره‌یه‌ك له زانایانی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی بادینان‌و، هه‌ولێریش به‌شداربوون.
|