رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 17/3/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌شداری كرد له سمینارێكی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان، له ژێر ناونیشانی (هێڵی گه‌رم)، كه ناونیشانی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافرهتانو، تیایدا باس له چۆنیه‌تی بهڕێوهچوونو سه‌رخستن‌و كاركردن كرا، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌و بنبڕكردنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانی كوردستان.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو، ههماههنگیو پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م جۆره‌ی دوپاتكرده‌وه‌و، به ئایهتو فه‌رمووده‌ی پیرۆز جه‌ختی له‌سه‌ر وه‌لانانی هه‌موو جۆره توندی‌و گرژیێك كرده‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئافرهتانو پێشێلكردنی مافه‌كانیان.
|