مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
سه‌ر له به‌یانی 29/3/2011 سێشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لا خالد مه‌له‌كی و چه‌ند ئه‌ندامێكی لق، لقه‌كه‌مان پێشوازی كرد له به‌ڕێز سه‌فین عه‌لی به‌رپرسی (رێكخراوی ستارت بۆپه‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی).
له دانیشتنێكدا وێرای سوپاسگوزاری شاندی میوان بۆ پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن ستافی لقه‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی رونكرده‌وه‌و، رایگه‌یاند: كه‌ئه‌وان وه‌ك رێكخراوێكی بواری چاڵاكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵستاون به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بواری ئافره‌تانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردوه، كه چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار به به‌شداری پسپۆڕی ته‌ندروستی سازده‌كه‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، كه ئه‌مرۆ بوه‌ته نه‌خۆشیه‌كی ترسناك بۆئافره‌تان و، هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌ت، بۆیه به‌چاكمان زانی له‌و دوو بواره‌دا مامۆستایانی ئاینیش به‌شداری پێ بكه‌ین، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری سه‌ردانمان بۆلقهكهتان كه‌ئێوه‌ش هاوكارمان بن لهوسنورانهی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئێوه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌رپرسی لقمان پاش ده‌ڕبرینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی رێكخراوه‌كه، هه‌موو هاوكاری وپشتگیریهكی بۆشاندهكه له ته‌واوی سنوری لقه‌كه‌مان راگهیاندو، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن.
ئه‌مه‌و دانیشتنه‌كه بهدوبارهی سوپاسگوزاری شاندی میوان بۆهاوكاری كردنیان له‌لایه‌ن لقه‌كه‌مانه‌وه كۆتایی پێهات .
|