یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ زانایانی سنووری شه‌قڵاوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/03/2011 : 15:23:01
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لق:
رێزدار حاجی كامل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی له‌سه‌ردانێكدا بۆ قه‌زای شه‌قڵاوه‌، به‌ ئاماده‌یی شاندی یاوه‌ری‌و به‌رپرس‌و كارگێڕانی لقی شه‌قه‌ڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سازدا.

ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هۆلی ئه‌حمه‌د رۆژبه‌یانی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا به‌رێز جه‌نابی وه‌زیری ئه‌وقاف باسی له‌ پێشهات‌و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان كردو، رۆڵی مامۆستا یانی ئایینی به‌رز نرخاند له‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و، پاراستنی گیانی برا یه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم.

دواتر به‌ رێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، وێڕای به‌خێرهێنانی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف، به‌نوێنه‌را یه‌ تی مامۆستایانی ئاماده‌بوو، به‌ ناوی لق چه‌ند پێشنیازو دواكارییه‌كی خسته‌ به‌رده‌ م جه‌نابی وه‌زیر‌و، هیوای خواست به‌ شێوه‌ یه‌ كی جددی مامه‌ڵه‌ یان له‌گه‌ڵ بكرێ و جێبه‌جێ بكرێن، كه‌ بریتی بوون له‌م دواكارییانه‌ی خواره‌ وه‌:

1- دامه‌ زراندنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراون.

2-پێدانی زه‌وی به‌م مامۆستایانه‌ی تا ئێستا سوود مه‌ند نه‌بوون.

3- دابینكردنی بڕێك نه‌سریه‌ بۆ پێداویستییه‌ سه‌ره‌ تا ییه‌كان.

4- ماوه‌ ماوه‌ كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن بۆ مامۆستایان له‌ هه‌موو بواره‌ زانستیه‌كان بكرێته‌وه‌.

5- هه‌وڵ بدرێ له‌ وه‌زاره‌ ت پرۆژه‌یه‌ك دابمه‌زرێ بۆ دابینكردی كتاب و سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان‌و كۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر به‌ قستی مانگانه‌یش بێت.

6- كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایێك له‌ شه‌قڵاوه‌ كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ پێشڤه‌چوونی زانسته‌ شه‌رعی و ئه‌كادیمیه‌كان.