له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی، به‌شداری له سمینارێكی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تاندا كرد، كه له هۆتێلی چوارچرا، له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له سمیناره‌كه كه‌تایبه‌ت بوو به هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، تاوتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه كرا، كه نوێنه‌ری چه‌ندین رێكخراوی بیانی –ئه‌وڕوپی‌و عه‌ره‌بی- ئاماده‌ی بوون.
شایانی باسه له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد، وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌رهه‌وڵێكی نه‌هێشتنی توند‌و تیژی، به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، ته‌واوی پشتیوانی‌و هه‌مانگی بۆ رێكخراوی ناوبراو و هه‌وڵه‌كانیان دوپاتكرده‌وه‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: كه گرنگه زیاتر په‌ره به‌م لایه‌نه بدرێت‌و، سودی زیاتریش له داب‌و نه‌ریتی گهلو وڵاتانی جیهانی وه‌ربگیرێت‌و، تا ده‌كرێت خولی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌و له ئاستی زانایانی ئایینی كوردستان بكرێته‌وه‌و، گرنگی تایبه‌تیش به قوتابخانه ئاینییه‌كان بدرێت.
|