رۆژی پێنجشه‌ممه 29/3/2011 خولی دووه‌می رۆشبیری زانایان كه رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان له نێو هۆڵی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سازیان دابوو، سه‌ر كه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
ئه‌مه‌و له رۆژی سێهمو كۆتایی خوله‌كه، به‌رێز دكتۆر دلشاد مامۆستا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له سه‌ر ژینگه‌و گرێنگیو چۆنیه‌تی پاراستنی ژێنگه دوا، دواتر به‌ڕێز دكتۆر عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی زانای ئاینی‌و مامۆستای زانكۆ وتارێكی له سه‌ر پایه‌و به‌های ئافره‌ت له ئیسلامدا، پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد‌و، سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راكێشا.
ئه‌مه‌و له كۆتایی خوله‌كه‌دا، زانایانی ئاماده‌بوو له لایه‌ن رێكخراوی ناوبراو، بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی خولیان پێبه‌خشرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه له یه‌كێتی زانایان، بۆ سایتی زانایان گوتی: سوپاس بۆ خوا دووه‌مین زنجیرهخولی زانایان سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهاتو، مایه‌ی ره‌زامه‌ندی زانایانی به‌شداربوو بوو، بڕیار وایه ئه‌م خولانه به هاوكاری رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان به‌رده‌وام بێت‌و، بتوانری زۆرینه‌ی زانایانی ناوچه‌جیاجیاكانی كوردستان به‌شداری بكه‌ن.
شایانی باسه: هه‌ر خولێك نزیكه‌ی 15 مامۆستای ئاینی له خۆده‌گرێت‌و، 3 رۆژیش ده‌خایه‌نێ‌و، 6 وانه‌ی رۆشنبیری گشتیشی، به به‌شداری زانایان‌و رۆشبیرانو ماۆستایانی زانكۆ تێدا ده‌گوترێته‌وه.
|