یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌رماڵی رۆژنامه‌نوس شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رنوسه‌ری یه‌كه‌ین سایتی تایبه‌ت به‌ ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستاندا
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/04/2011 : 08:59:36
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د - سلێمانی / له‌گه‌ره‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌رماڵی رۆژنامه‌نوس شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رنوسه‌ری یه‌كه‌ین سایتی تایبه‌ت به‌ ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستاندا و لابتۆپ مۆبایله‌كه‌ی ده‌دزن بێ‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری هیچ شتێكی دیكه‌ به‌كه‌ن .

شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رێوه‌به‌ری نوسینی سایتی جودی نیوز كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئایینه‌كان رایگه‌یاند:"له‌كاتێكدا له‌ماڵ نه‌بووم كه‌سانێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م له‌سه‌رووی ئه‌و هه‌موو شتومه‌ك و ئامێره‌ی له‌ماڵه‌كه‌دایه‌ ته‌نها لابتۆپ و مۆبایلی كۆره‌كه‌كه‌م دزراوه‌ و ده‌ستكاری هیچ شتێكی تر نه‌كراوه‌ ، ته‌نانه‌ت بری یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری لێ‌ بووه‌ هیچ ده‌ستكاریه‌كی نه‌كراوه‌" .

به‌رێوه‌به‌ری نوسینی سایتی جودی نیوز ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ :"ئه‌وه‌ی جێی دڵگرنی منه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و لابتۆپه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ كاری ساییته‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌كرد هاوكات ئه‌رشیفی رۆژنامه‌نوسی و وێنه‌ی تایبه‌تی خۆم له‌گه‌ڵ به‌رسانی حكومی و حزبی و كه‌سه‌ ناوداره‌كاندا كه‌له‌ماوه‌ی 7 ساڵی كاری رۆژنامه‌نووسیمدا كۆمكردۆته‌وه‌ تیادابوو ، هاوكات ره‌شنوسی كتێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌ ئێزدیه‌كان به‌ناوی "له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ لالش" كه‌ به‌هاوكاری خه‌یری شنگالی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشووی كاروباری ئایینی ئێزدیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و له‌ رێگه‌ی 25 كه‌سایه‌تی مێژووناس و رۆشنبیری ئێزدیه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌م كردبوو له‌ ته‌واوبوندابووم له‌و لابتۆپه‌دا بوو له‌هیچ شوێنێكی دیكه‌دا ئه‌و ئه‌رشیفانه‌م هه‌ڵنه‌گرتووه‌، هه‌موویم فه‌وتا" .

شیروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا :"به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك و بووه‌ و نه‌كه‌سیش به‌ دووژمنی خۆی ده‌زانێ‌ بۆیه‌ گوومانی له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له‌ سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆماركردووه‌" .

سایتی جودی نیوز یه‌كه‌مین سایتی تایبه‌ت به‌ ئایینه‌كانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ی سێ‌ ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش گرنگی به‌ بابه‌ت و هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ ئایینه‌كانی ئیسلام ، مه‌سیحی ، جوله‌كه‌ ، زه‌رده‌شتی ، كاكه‌یی ، ئێزدی ده‌دات .