شه‌وی رابردو هێزێكی چه‌كدار، كه خۆیان به ئاسایش ناساندووه مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵایان ده‌ستگیر كردووه.
له‌و باره‌وه مامۆستا ئه‌بوبه‌كر پێنجوێنی به سایتی زانایانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا له نوێژی عیشا گه‌راوه‌ته‌وه، ماڵه‌كه‌ی له نزیك مزگه‌وته، یه‌كسه‌ر هێزێكی ئاسایش مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سرولایان ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها پێنجوێنی پێی راگه‌یاندین هه‌ر هه‌مان شه‌و هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مامۆستا عوسمان عه‌بدولا وتارخوێنی مزگه‌وتی نه‌وه‌ره‌سی، به‌ڵام له ماڵ نه‌بووه.
ئه‌و هه‌وڵانه دوای ئه‌وه دێـ، كه مامۆستا كامه‌رانیش ده‌ستگیر كراوه.
مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: ئه‌م كارانه خزمه‌ت به ره‌وشه‌كه ناكات‌و، داوا له ئاسایشی سلێمانی ده‌كه‌ین، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی رابگرێت.
گوانی سه‌رسورمانی خۆشی ده‌ربری بۆچی له نێو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی قسه دهكهنو وتار ده‌خوێننه‌وه‌و ده‌نووسن ته‌نها مامۆستایانی ئایینی ده‌ستگیر بكرێن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ستافی دیكه قسه‌مان كردووه‌و، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگ ده‌هاوێین، كه ناتوانین له ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه بێده‌نگ بین، كه ده‌رهه‌قی مامۆستایانی ئایینی ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دهستگیركردنو هه‌ڵكووتانه سه‌ر ماڵیان‌و، دروستكردنی ترس‌و تۆقاندن، بۆیه جارێكی دیكه داوا ده‌كین ئیدی ئه‌و كارانه رابگیرێن‌و، له جیاتی رێز
رتن له مامۆستایان‌و گفتوگۆكردن، له نێو سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان ته‌نها زانایانی ئایینی فرێ ده‌درێنه زیندانه‌كانی سلێمانی.
هه‌روه‌ك داوا ده‌كه‌ین، ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه له هه‌ولێر له وتاردان لادراون بگه‌رێندرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده فه‌سل نه‌كراون، به‌ڵام خۆ وتاریان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته به حورمهتو رێزه‌وه گه‌روه‌یی مامۆستایانی رابگیرێت. |