سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (4/1/2011) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێدا تایبه‌ت به ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی له شاری سلێمانی، كه ماوه‌یه‌كه وێرای هه‌ڕه‌شه‌كردن، ده‌ستكراوه به ده‌ستگیركردنی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زانایان جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه دیفاع له مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د نه‌سروڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانه، هه‌رچه‌نده خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌عبیر بووه له رای خۆی‌و، هیچ په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی زانایانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام به هه‌موو توانایه‌كمان دیفاع له ئه‌وو ته‌واوی زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین، پێشمان وایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی دهستگیركردنو هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌ر له هه‌ر لایێكه‌وه بێت له مامۆستایانی ئایینی خزمه‌ت به دۆخه‌كه ناكات، چونكه هه‌موومان پێویستیمان به‌وه‌یه دۆخه‌كه هێور بێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بڕیاریاندا چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایێكه‌وه ئه‌و مامۆستایانه رزگار بكرێن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش كار بۆ دروستكردنی زیاتری ئاشته‌وایی نیشتیمانی بكرێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه ناتوانین خۆمان بێده‌نگ كه‌ین له ئاست ده‌ستگیركردنی زانایانی ئایینی، به‌تایبه‌تی كه رووی تۆمه‌ت ته‌نها بۆ ئه‌وان درێژ بكرێت.
هه‌ر لێره‌وه‌ش جارێكی دیكه یه‌كێتی زانایان په‌یامی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه، كه پێویسته كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری بكرێت، چونكه مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه هه‌تا درێژه بكێشێت كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه، داواش له مامۆستایان ده‌كه‌ین یه‌ك ریزی خۆیان بپارێزن‌و، به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین، تا ئه‌و شوێن‌و كاته‌ی ده‌نگمان ده‌ڕوات به هه‌موو توانایه‌كمان پشتیوانیان لێده‌كه‌ین، ده‌خوازین ئه‌وانیش به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یامی ئیسڵاحی‌و ئاشتیانه‌ی خۆیان‌و، كار بكه‌ن بۆ گه‌ییشتن به ئامانجه‌كان دوور له به‌كارهێنانی تووند‌و تیژی‌و تهشهیرو ناوزڕاندن.
|