یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سولا سوپاسنامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/04/2011 : 08:59:55
قه‌باره‌ی فۆنت
"سوپاسنامه‌"

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشی سلێمانی به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر، شه‌وی 3/4 ی نیسانی 2011 هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال و دوای نوێژی خه‌وتنان داوایان لێ كردم له‌گه‌ڵیاندا بچم بۆ ئاسایش و منیش ڕٍۆیشتم و دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ مادده‌ی 2 له‌ یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ووشه‌ی جیهاد له‌ یه‌كه‌م وتاری سه‌رای ئازادی ده‌سگیر كراوم.

پاش ئه‌وه‌ی دراینه‌ دادگا بۆ دادوه‌رانی به‌ڕێزم ڕونكرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ ووشه‌ی جیهاد ئه‌م شۆڕشه‌ مه‌ده‌نیه‌ی ئێستایه‌ و دادوه‌رانیش دوای تێگه‌یشتنیان له‌ چه‌مكی جیهاد و واتا و مانای ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، له‌وباره‌یه‌وه‌ مادده‌كه‌یان بۆ گۆڕیم به‌ مادده‌ی 10ی یاسای خۆپیشاندان و دواتر ئازاد كرام.

لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی بێپایانی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی به‌گشتی و به‌تایبه‌ت به‌ڕێزان... وه‌زیری ئه‌وقاف و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی ئاینی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌روه‌ها ڕۆشنبیران و ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی و جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی .

هه‌روه‌ك سوپاسی تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌م كه‌ پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووداوی ده‌ستگیر كردنی مندا كردووه‌ وێڕای بایه‌خ پێدانی و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ كاریان كردوه‌ بۆ ئازادكردنمان.

به‌ پێویستیشی ده‌زانم داوای هه‌رچی زووتر ئازادكردنی مامۆستا كامه‌ران عه‌لی بكه‌م و داوا له‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش بكه‌م كه‌ ڕێوشوێنی شارستانیانه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ دواكردنی خه‌ڵك و ئاماده‌بونی له‌به‌رده‌م دادگا و له‌ شێوازی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان و مزگه‌وت و شوێنی گشتی دوربكه‌ونه‌وه‌.

دووباره‌ سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان .. سه‌ركه‌وتووبێ ئیراده‌ی ئازادیخوازی و چاكسازی له‌كوردوستانی خۆشه‌ویستمان.

ملا محمد نصرالله

پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال له‌ سلێمانی

5-4-2011