دوای ئه‌نجامدانی پێنجه‌مین نوێژی هه‌ینی له مه‌یدانی سه‌رای ئازادی‌و پاڵپشتیان له داخوازیه ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ر‌و داواكردنیان له ده‌سته‌ڵات بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و به پیره‌وه‌چوونی ئه‌و داخوازیانه، مامۆستایانی ئایینی رووبه‌ڕووی توندوتێژی‌و هه‌ڕه‌شه‌و گرتن بوونه‌ته‌وه.
مامۆستا محمد نه‌سڕوڵڵا یه‌كه‌م وتارخوێنی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی له لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه‌و دوای نوێژی عیشای شه‌وی 3/4_4_2011 ده‌ستگیر كرا.
هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه یه‌كێتی زانایان وه‌ك هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی خۆی‌و داكۆكی كردن له مامۆستایانی ئایینی هه‌وڵی جدی دا بۆ ئازاد كردنی مامۆستا محمد‌و خۆشبه‌ختانه شه‌وی 4/5_4_2011 ئازاد كرا.
سه‌باره‌ت به‌و روداوه‌و چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی، مامۆستا محمد نه‌سڕوڵڵا له لێدوانێكی بۆ سایتی (زانایان) گوتی: دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئاسایش به بیانووی به‌ژداری ئێمه له خۆپیشاندانه‌كان‌و ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، به بێ فه‌رمانی دادگا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌م‌و منیان ده‌سگیر كرد، كه پێم وایه به‌ر له هه‌ر شتێك هه‌نگاوێكه بۆ شێواندنی كه‌سایه‌تی مامۆستای ئایینی له‌و ناوه‌دا.
ناوبراو گوتیشی: دوای ئه‌و وتاره‌ی پێشكه‌شم كرد له سه‌ره‌ای ئازادی، خه‌ڵكانێك بێ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ستی وتاره‌كه‌م حاڵی بن، ویستیان ته‌نها ئه‌وه‌م له‌سه‌ر حیساب بكه‌ن كه وتوومه نوێژی ئه‌وێ له هی مزگه‌وته‌كان خێری زیاتره، له راستیدا مه‌به‌ستی من به‌و ڕه‌هاییه نه‌بووه، من گوتم نوێژێك له مه‌یدانێكی ئاوا به‌و جه‌ماعیه‌وه بۆ به‌ره‌نگاری له گه‌نده‌ڵی‌و نه‌هێشتنی زوڵم‌و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری خێری زیاتره له‌و نوێژه‌ی بێ ناوه‌رۆكه، ئه‌وه‌ش ده‌چێته بابی فیقهی ئه‌وله‌ویات‌و موازه‌نه‌و ته‌رجیحه‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا محمد نه‌سڕوڵڵا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد له‌سه‌ر هه‌وڵی زۆریان بۆ ئازادكردنی‌و گوتی: لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم پڕ به دڵ سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان بكه‌ن، كه جوهدێكی زۆریان كرد بۆ داكۆكی كردن له مامۆستایانی ئایینی‌و به تایبه‌تیش سوپاسیان ده‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌وڵی زۆریان بۆ ئازادكردنم، چونكه پێم وایه یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی ئه‌و یه‌كێتیه‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له سلێمانی‌و زانایانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، رۆڵێكی كاریگه‌رو ئیجابی زۆریان بینی له‌و بواره‌دا.
جارێكی تریش ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م‌و سوپاسیان ده‌كه‌م، هیوام وایه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانانه‌یان به‌رده‌وام بن‌و خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتویان بكات.
|